له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد/ راپه‌ڕین، ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان/ كه سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، سه‌رۆك بارزانی له به‌شی چوارده‌یه‌مدا باسی دۆخی گشتیی كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی دوای رووداوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان پارتی و یه‌كێتییه.
سه‌رۆك بارزانی له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌شه‌دا نووسویه‌تی" دوای ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر تێپه‌ڕینی رووداوه‌كان، ئاغای محه‌مه‌دی په‌یامێكی بۆ ناردم، له په‌یامه‌كه‌یدا دڵگرانیی خۆیان نیشان دابوو له‌و رووداوانه‌ی له‌مدواییه‌دا روویان دا، له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرابوو، ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران كردوویه‌تی له هاوكاری و یارمه‌تیدانی مام جه‌لال، سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران نییه!، سوپای پاسداران هه‌ر له خۆیانه‌وه و تاكلایه‌نانه كاره‌كانیان كردووه و سه‌رۆك كۆمار نیگه‌ران و دڵگرانه به رووداوه‌كان، داوا ده‌كه‌ن یان ئێران شاندێك ده‌نێرێت یان ئێوه شاندێك بنێرنه ئێران به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژانه بۆمان ده‌هاتن، ئێران سه‌رقاڵی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی بوو
سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كردووه، هه‌روه‌ها په‌یامێكی ترمان به هه‌مان ناوه‌ڕۆك له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتیشه‌وه بۆ هات. هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدا بوون كه له به‌رزترین ئاستدا له ئێران بڕیاری دژایه‌تیكردنی پارتی و هاوكاری و یارمه‌تیدانی یه‌كێتی درا.
" به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژانه بۆمان ده‌هاتن، ئێران سه‌رقاڵی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی بوو و هه‌موو ئاسانكارییه‌كانیان بۆ ده‌كردن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی سه‌ربازییان بۆ ئاماده ده‌كرد بۆ په‌لامار و شه‌ڕێكی گه‌وره دژی پارتی". سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌و به‌شه‌دا نووسیویه‌تی، "له وه‌ڵامدا په‌یامێكم بۆ ئاغای محه‌مه‌دی نارده‌وه و پێم راگه‌یاندن كه ئایا به‌ڕاستی به نانه‌فاممان ده‌زانن، یان بابه‌ته‌كه چییه؟ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له به‌رده‌سته و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌كانتانه.