هایدرۆلیك شله‌یه‌كی پڕ له توانا و وزه‌یه، خاوه‌نی ڤیسكۆستییه‌كی سفره و كرداری چه‌وركردن و ساردكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، لێكخشان كه‌م ده‌كاته‌وه له‌ناو به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل "ئه‌و به‌شه میكانیكییانه‌ی هایدرۆلیكیان تێدایه"، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌میی هایدرۆلیك یان دره‌نگ گۆڕینی هایدرۆلیك چ مه‌ترسییه‌كی هه‌یه؟.
كاروان ڕه‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" گوتی، ده‌بێ سه‌ره‌تا بزانین چۆن ئه‌م شله‌یه پیس بووه، هایدرۆلیك به ڕه‌نگ و بۆن ده‌زانی، ئه‌گه‌ر بۆن سووتاوی لێ بیت ئه‌وه تێكچووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌شێك له ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان شیشی پشكنینی شله‌كه‌یان بۆ دانراوه تا شۆفیر بۆ خۆی ئه‌م پشكنینه بكات، به‌ڵام له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان هه‌ر به‌ته‌واوی شیشه‌كه‌ی لابراوه تا هه‌موو كه‌سێك نه‌توانێ پشكنینی هایدرۆلیك بكات، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه بابه‌تێكی تابڵێی هه‌ستیاره، پێویسته كه‌سی شاره‌زا ئه‌م كاره بكات. بۆیه ده‌توانین له ڕێی ئامێر یان ڕه‌نگ و بۆن بزانین هایدرۆلیك پیس بووه.
لەڕێی پشکنینەوە بزانە کەی پێویستە هایدرۆلیک بگۆڕی
پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد كه دره‌نگ گۆڕینی هایدرۆلیك چی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل ده‌هێنێت؟ له وه‌ڵامدا گوتی، ده‌توانین له‌م خاڵانه‌دا كورتی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام دره‌نگ گۆڕینی هایدرۆلیك زیانی زۆره و مه‌ترسی زۆری هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل. ئه‌مانه‌یش زیانه‌كانن:
یه‌كه‌م: دره‌نگ گێڕ ده‌گۆڕێ.
دووه‌م: له كاتی گۆڕینی گێڕدا ئۆتۆمبێله‌كه ته‌كان ده‌كات.
سێیه‌م: ئۆتۆمبێله‌كه كێشی كه‌م ده‌بێته‌وه.
چواره‌م: ده‌بێته هۆكاری به‌فیڕۆچوونی زیاتر له سووته‌مه‌نی.
هۆشداریی ئه‌وه‌ی دا كه ئه‌م شله‌یه پشتگوێ نه‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مه‌ترسییانه پارێزراوبی، چونكه گرنگه بزانی كه‌ی پێویسته هایدرۆلیك بگۆڕێت و له چ دۆخێكدایه، ئه‌گه‌ر نه‌تزانی كه‌ی پێویسته ئه‌م هایدرۆلیكه بگۆڕی، بیبه لای كه‌سانی شاره‌زا ئه‌وان له‌ڕێی پشكنینه‌وه پێت ده‌ڵێن، بۆیه هه‌میشه وریای گۆڕینی شله‌كانی ئۆتۆمبێل به.