شێوه‌كارێكی نێجیری كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له ناوه‌نده‌ی هونه‌ریدا به هه‌رزه‌كار ناو ده‌برێت، دوا تابلۆی ئه‌و هونه‌رمه‌نده "ئه‌لیزابێسی دووه‌م"ـه كه به قه‌ڵه‌می ره‌ش و خه‌ڵووز كێشاویه‌تی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تابلۆكه، سه‌رنجی دنیای به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
"ئه‌هرام" كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی میسره، ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه و تابلۆكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه هونه‌رمه‌نده هه‌رزه‌كاره‌كه ناوی "مایۆر ئۆڵاجید"ـه و نێجیرییه، ئه‌و چه‌ندان تابلۆی كێشاوه كه ته‌نیا به قه‌ڵه‌می ره‌ش و خه‌ڵووز كار ده‌كات، به‌ڵام دوا تابلۆی كه "ئه‌لیزابێسی دووه‌م" بوو، زۆرترین ناوبانگی پێ په‌یدا كرد.
پێگه میسرییه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه مایۆر له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه ئاره‌زووی كه‌وتووه‌ته سه‌ر كێشانی تابلۆ به قه‌ڵه‌می ره‌ش و خه‌ڵووز، ماوه‌ی سێ ساڵه تابلۆكانی له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پێشانی بینه‌ره‌كانی ده‌دات، كاتێكیش تابلۆی "ئه‌لیزابێسی دووه‌م"ی بڵاو كرده‌وه، دوو رۆژ پاشتر ئه‌و شاژنه كۆچی دوایی كرد. بۆیه بووه ناودارترین تابلۆی ئه‌و شێوه‌كاره هه‌رزه‌كاره.
ئه‌وو
شێوه‌كاره له‌سه‌ر تابلۆكه‌ی "ئه‌لیزابێسی دووه‌م" نووسیویه‌تی، شاژن كۆچی دوایی ده‌كات، درێژترین ماوه شاژنی به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و 14 وڵات بووه، زۆر به هێمنی سه‌ری نایه‌وه. رۆحی شاد بێت.