بانكی رافیدەینی حكوومی لە عێراق كە قەرز و پێشینە بە هاووڵاتییان دەدات، نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كرد بۆ ئەوەی دووبارە لقەكانی بانكەكە لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە، لە دواین ئۆفەری ئەو بانكە بریتی بوو لە پێدانی بڕی 150 ملیۆ دینار بە هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ دووشەم 12ـی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی بانكی رافیدەین، ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە و تێدا هاتووە، كار بكرێت بۆ ئەوەی دووبارە لقەكانی بانكەكە لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە.
بانكەكە نووسراوێكی لەوبارەیەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كرد
نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، سەردانی لقی سەرەكی بانكی رافیدەینمان كردووە لە بەغدا، بەمەبەستی دووبارە كردنەوەی لقەكانی بانكی رافیدەین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەش كردووە، بانكەكە نووسراوێكی لەوبارەیەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كرد بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی لەسەر ئەو بابەتە.
بەهۆی بڕیارێكی سیاسیی حكوومەتی عێراق، كۆمەڵێك خزمەتگوزاری و مافی هاووڵاتییانی كوردستانی پێشێل كردووە، كۆمەڵێك بانك و شوێن هەن بۆ خزمەتی هاووڵاتییان كە لە ماوەی رابردوودا لە كوردستان داخراون.