ئه‌پڵ له 6ی حوزه‌یران له وتارێكیدا له WWDCی خۆیدا، نوێكارییه گه‌وره‌كانی سیستمی كارپێكردنی ساڵانه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها هیچ پلاتفۆرمێك له ئایفۆن گه‌وره‌تر و گرنگتر نییه بۆ ئه‌پڵ و به‌كارهێنه‌رانی و دوای سه‌ركه‌وتوویی iOS 15 له ساڵی 2021، چاوه‌ڕوان ده‌كرا iOS 16 تایبه‌تمه‌ندی نوێی زۆری بۆ زیاد بكات و ناوازه بێت.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كه‌ی "وشه" و په‌یجی فه‌رمی ئه‌پڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی ئهیلوول، ئه‌پڵ ئای ئۆ ئێس 16 بڵاو ده‌كاته‌وه. هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكه كاته ورده‌كانی ئه‌م بڵاوكردنه‌وانه ئاشكرا ناكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌عات 10ی به‌یانی به كاتی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كاته 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژهه‌ڵات و 6:00ی ئێواره به كاتی به‌ریتانیا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئەم ئەپدەیتە تازەیە ئایفۆن حەوت پلەس بەرەو خوار ناگرێتەوە
به‌گوێره‌ی وێنه‌یه‌ك كه كۆمپانیای ئه‌پڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م ئایفۆنانه ئه‌پده‌یته‌كه ده‌یانگرێته‌وه، ئایفۆن هه‌شت، هه‌شت پله‌س، ئێس ئی نه‌وه‌ی دووه‌م، ئێكس، ئێكس ئێس، ئێكس ئێس ماكس، ئێكس ئاڕ، 11ی بچووك، 11 پرۆ، 11 پرۆ ماكس، 12، 12 مینی، 12 پرۆ، 12 پرۆ ماكس، 13، 13 مینی، 13 پرۆ و 13 پرۆ ماكس''.
به‌پێی ئه‌و وێنه‌یه بێ ئایفۆن حه‌وت پله‌س به‌ره‌و خواره‌وه ئه‌پده‌یته‌كه نایانگرێته‌وه، بۆیه ئه‌مه هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن حه‌وت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.