به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی له‌لایه‌ن د. محه‌مه‌د حه‌سه‌نه‌وه ئه‌نجام درا له كاتی "هه‌ڵمه‌تی منداڵه‌كان زوو بخه‌وێنن"، ده‌ركه‌وت به‌شێكی ئێجگار زۆری منداڵه‌كان تا دره‌نگانی شه‌و ناخه‌ون، ئه‌مه‌یش مه‌ترسیداره.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ "وشه" گوتی، زوو نه‌خه‌وتنی منداڵان مه‌ترسیداره، به‌تایبه‌ت كه ئێسته كاتی قوتابخانه و خوێندنه، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رزتر پێویسته منداڵ زوو بخه‌وێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی پێویستی هه‌بێ له قوتابخانه و مێشكی ته‌واوی زانیارییه‌كان وه‌ربگرێت كاتێك كه ده‌ست ده‌كرێت به خوێندنی وانه‌كانی.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه د. محه‌مه‌د ده‌ستی كردووه به ڕاپرسی و هه‌ڵمه‌تێك له‌سه‌ر ناوی "هه‌ڵمه‌تی منداڵه‌كان زوو بخه‌وێنن"، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامه‌كان شۆكت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی ڕاپرسییه گشتگیره‌كه‌یه له كوردستان:
ڕێژه‌ی %3 له سه‌عات 7:00 بۆ 9:00ی ئێواره ده‌خه‌ون.
ڕێژه‌ی %9 سه‌عات 9:00 بۆ 10:00ی شه‌و ده‌خه‌ون.
ڕێژه‌ی %21 سه‌عات 10:00 بۆ 11:00ی شه‌و ده‌خه‌ون.
ڕێژه‌ی %35 سه‌عات 11:00 بۆ 12:00ی شه‌و ده‌خه‌ون.
ڕێژه‌ی %32 دوای سه‌عات 12:00ی شه‌و ده‌خه‌ون.
ئه‌م ئامارانه كاتی پشووی قوتابخانه‌یه كه ماوه‌یه‌كی درێژه، بۆیه به‌پێچه‌وانه‌ی كاتی پشوو، ده‌بێ له كاتی قوتابخانه‌دا منداڵان زووتر بخه‌وێنرێن و سیستمێكی ڕێكوپێكیان بۆ دابنێین.
هۆشداری و تكای هه‌یه له هاووڵاتییان و دایك و باوكان و ده‌ڵێ، با ئه‌م دیارده‌یه واز لێ بێنین، با منداڵه‌كانمان له سووده‌كانی زووخه‌وتن له شه‌واندا بێبه‌ش نه‌بن، چونكه هه‌بوونی سیستمێكی خه‌وی ته‌ندروست مێشكی منداڵه‌كه فراوان ده‌كات.