یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەرنجی خۆی خستووه‌ته سه‌ر یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی یانەی ریال مەدرید، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا بکات.
بەرنامەی ئێلچیرینگویتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا مارکۆ ئەسینسیۆی یاریزانی باڵی ریال مەدرید بباته ریزه‌كانییه‌وه.
گرێبەستەکەی ئه‌سێنسیۆ لەگەڵ یانەی شاهانە لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، تا ئێسته‌ش هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رێکنەکەوتوون.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئه‌سینسیۆ بووەتە یاریزانی پێش كۆتایی له پلانه‌كانی کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری تیپه‌كه، لە لیستی هێرشبەرەکانی ریال مەدریددا.
ئەسینسیۆ لە یارییەکەی ریال مەدرید و مایۆرکا، كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كرا، تووڕەیی خۆی له بڕیارێكی ئانچیلۆتی ده‌ربڕی، كاتێك له گێمی دووەمی یارییەکەدا ئەسینسیۆ خەریکی خۆ گەرمکردنەوە بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی یارییه‌كه بكات، به‌ڵام ئانچیلۆتی بڕیاری دا لە بری لۆکاس ڤاسکێز بەشداریی به دانی کارڤاخال بکات.
ئه‌سینسیۆ لە توڕەییدا تەقییەوە، درێسی خۆگەرمکردنه‌وه‌كه‌ی فڕێدایە سەر زەوی و شه‌قی له بوتڵێكی ئاو دا، دواتر چووه‌وه سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشت.
ئاسێنسیۆ له مێركاتۆی ئه‌م هاوینه‌دا، ئامانجی یانه‌ی لیڤه‌رپوول بوو، به‌ڵام ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.