زۆرجار ده‌بیستین و ده‌بینین هه‌رزه‌كارێك یان گه‌نجێك زوو شتی له بیر ده‌چێته‌وه به‌بێ بوونی هیچ نه‌خۆشییه‌ك یان كێشه‌یه‌ك، ئه‌مه له چییه‌وه ڕوو ده‌دات و چۆنه، پزیشكێكی پسپۆڕ روونی ده‌كاته‌وه.
د. عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز ڕه‌سووڵ ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار، له‌باره‌ی كێشه‌كانی مێشكی گه‌نج و ئه‌و گرفتانه‌ی گه‌نج ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌نجاندا نه‌خۆشیی خه‌ڵه‌فان و ئه‌لزه‌هایمه‌ر بوونی نییه و گه‌نجان دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه نابنه‌وه.
ئه‌وه‌یشی گوت، له گه‌نجدا نه‌خۆشییه‌كمان نییه به‌ناوی "نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه"، ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌ڵه‌فان یان ئه‌لزه‌هایمه‌ره، ئه‌وانیش له ته‌مه‌نه گه‌وره‌كاندا روو ده‌ده‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كار و گه‌نج ناگرنه‌وه، به‌ڵام چه‌ند حاڵه‌تێكی جیاواز به‌گوێره‌ی هه‌رزه‌كاران تا ته‌مه‌نی ته‌واو گه‌نجی كه تێیدا له‌بیرچوونه‌وه ڕوو ده‌دات، به‌ڵام پێوه‌ندی به نه‌خۆشییه‌وه نییه و ناچێته قاڵبی كێشه و گرفت له مێشكدا.
ڕوونیشی كرده‌وه، دوو حاڵه‌تی جیاوازمان هه‌یه كه تێیدا گه‌نج شت له بیر ده‌كات، ئه‌مه‌یش هۆكاری خۆی هه‌یه و به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م - ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر سه‌رقاڵن و رۆژانه كار و ئه‌ركی زۆر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك هزریان لاواز ده‌بێت، به‌مه‌یش له‌بیرچوونه‌وه ڕوو ده‌دات.
دووه‌م - حاڵه‌تێكی تریش بوونی ستڕێس و نیگه‌رانییه، كاتێك سترێسی زۆرت هه‌یه نه‌ك شت له‌بیر ده‌كه‌یت، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا سه‌رنجت بۆ شته‌كانی چوارده‌ورت نامێنێت، به‌مه‌یش وه‌رگری مێشك لاواز ده‌بێت و ناتوانێ شته‌كان له مێشكدا هه‌ڵگرێت و سه‌یڤیان بكات.
له‌م دوو حاڵه‌ته زیاتر شتێكمان نییه به‌ناوی له‌بیرچوونه‌وه وه‌ك نه‌خۆشی و گرفت له مێشكدا، ته‌نیا زۆر سه‌رقاڵی و دڵه‌ڕاوكێ وا ده‌كات بیرچوونه‌وه روو بدات و هیچی تر.