دوێنێ شه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه. ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، گرفتی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له نێوان پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان گوتی، زۆر گرنگ بوو ئه‌م خوله درێژ نه‌كرێته‌وه و ببێته ده‌ستپێكێكی باشتر بۆ حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كرا.
پێشنیازی رژد هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به فره‌بازنه‌یی رازی ببێت
هاوكات "وشه" مانگێك پێش ئێسته بڵاوی كرده‌وه كه ته‌مه‌نی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك درێژ ده‌كرێته‌وه، به‌م جاره‌یش ده‌بێته حه‌وته‌م جار په‌رله‌مانی كوردستان له مێژووی خۆی ته‌مه‌نی خۆی درێژ ده‌كاته‌وه.
روونی كرده‌وه، ئێسته‌ش هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك درێژ بكاته‌وه، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنی كۆمیسیۆن پێكه‌وه بكرێن و له‌سه‌ری رێكبكه‌ون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كراوه، گرفتی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له نێوان پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئه‌وه‌یش گوت، پێشنیازی رژد هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به فره‌بازنه‌یی رازی ببێت، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه جارێ ماوین و یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام گفتوگۆ به‌رده‌وامن و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه.
ئێمنیكی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، تا ئێسته ته‌نانه‌ت یه‌كێتیش مۆدێلێكی ته‌واوی له‌سه‌ر فره‌بازنه‌یی پێشكه‌ش نه‌كردووه، ئه‌و تیمه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كاریان ده‌كرد، به‌رچاوڕوونیی باشیان به نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان داوه.
ئه‌وه له كاتێدایه پارتی و یه‌كێتی ماوه‌یه‌كه نزیكایه‌تیی باشیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه، له میدیاكانه‌وه ماوه‌یه‌كه باس له رێككه‌وتنی نوێی نێوان ئه‌و دوو حزبه له‌باره‌ی پرسی به‌غدا و دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز و كێشه ناوخۆییه‌كان ده‌كرێت.