له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، له به‌شی دوازده‌یه‌م باس له هه‌ڵگیرسانی قۆناغی دووه‌می شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات، له‌وێدا باس له دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان "ف. ل. ك" ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، به‌رانبه‌ر به‌و غروور و لووتبه‌رزییه‌ی یه‌كێتی و نیاز و پیلانه‌كانیان، هیچ رێگایه‌كمان له به‌رده‌مدا نه‌ما جگه له به‌رگری و دانانی سنوورێك بۆ سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی یه‌كێتی، ده‌بوایه سه‌ر له نوێ به بواری سه‌ربازی و گشتیماندا بچینه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی باشتر و به‌هێزتر پێكهاته‌یه‌كی نوێ بۆ پێشمه‌رگه دابنرێ، له ئه‌نجامی گه‌ڕی دووه‌می شه‌ڕ له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ئابڵۆقه‌یه‌كی ته‌واو كه‌وته سه‌ر هه‌ولێر، ته‌نیا دوو رێگای بێستانه و دێگه‌ڵه به ده‌ست یه‌كێـتییه‌وه مانه‌وه، سنووری باڵه‌كایه‌تیش به ته‌واوی پاك كرایه‌وه و دواتر چیای سه‌فین و به‌ینی هه‌ریریش به ته‌واوی كه‌وتنه ده‌ست هێزه پارتی و چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی دوور خرانه‌وه.
دوای ئه‌وه یه‌كێتی هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ شكاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ندان هێرشی گه‌وره‌ی كرد
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پلانمان بۆ دوو قۆناغ دانا، قۆناغی یه‌كه‌م بریتی بوو له دانانی هێڵی به‌رگری، قۆناغی دووه‌میش هێرشكردن بوو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی یه‌كێتی، له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانیش بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ كرا و یه‌كێتی له‌و سنووره‌دا هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ما.
هه‌ر له‌و به‌شه‌دا سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه یه‌كێتی هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ شكاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ندان هێرشی گه‌وره‌ی كرد، هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای هه‌ولێر، دوو شه‌ڕی گه‌وره له به‌حركه‌دا كران و هێزه‌كانی یه‌كێتی تێك‌شكان، له به‌رزاییه‌كانی تارین و كه‌سنه‌زانیش هه‌وڵێكی زۆریان دا، به‌ڵام هه‌موو جارێك به شكانیان ته‌واو ده‌بوو، ئه‌نجامی هێرشه گه‌وره‌كه‌یان له چیای سه‌فین و زیاره‌ت به‌ره‌و سه‌ری بڵندیش، هه‌مان ئه‌نجامی هێرشه‌كانی پێشوویان بوو و به شكستیان كۆتایی هات.