له گوندێكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، گۆزه‌یه‌كی گه‌وره دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رووی دوو هه‌زار و 800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌رجیس ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئاشوور له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرای كرد، گۆزه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه‌یان دۆزراوه‌ته‌وه كه بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆری ئاشووری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دانیشتووی یه‌كێك له گونده‌كانی ئه‌و شاره‌دێیه له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بیر، گۆزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ گۆزه‌كه له نێوان ساڵانی 612 تا 912ی پێش زاین له‌و شوێنه دانرابێت.
به‌گوێره‌ی
شه‌فه‌قنا، به چاودێری و هاوكاری پسپۆڕانی شوێنه‌واری، ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنی ده‌وروبه‌ری گۆزه‌كه كرا بۆ ئه‌وه‌ی گۆزه‌كه به ساغی بهێنرێته ده‌ره‌وه، پێشبینی ده‌كرێ گۆزه‌كه رۆڵی تابووتێكی بینیبێت و كه‌سێكی تێدا نێژرابێت، رێكاره‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی گۆزه‌كه بۆ فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار بگوازرێته‌وه.
نزیكه‌ی 105 ناوچه‌ی شوێنه‌واری له‌و شاره‌دێیه هه‌ن
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و به‌رپرسه خستیه روو، نزیكه‌ی 105 ناوچه‌ی شوێنه‌واری له‌و شاره‌دێیه هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی پشتگوێخستنیان و دابین نه‌كردنی بودجه بۆیان، هیچ كامێكیان پشكنین و هه‌ڵكه‌ندنیان بۆ نه‌كراوه.
پێویسته بگوترێ ئیمپراتۆری ئاشووری كه پایته‌خته‌كه‌ی نه‌ینه‌وا بوو، له‌سه‌ر ده‌ستی مادەکان رووخێنرا، بۆیه‌ش مێژووی كوردی له 700 ساڵ پێش زاینه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات کە ئیمپراتۆری ماد دامەزرا.