سستی و په‌ككه‌وتنی غوده‌ی ده‌ره‌قی، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كانی كوێره‌ڕژێنی په‌ریزاده، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له كه‌سێكدا هه‌بوو، باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات.
د. زرار حوسێن پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و حاڵه‌ته دوو جۆری هه‌یه، جۆری یه‌كه‌میان كێشه‌كه له خودی غوده هه‌یه ''Primary Hypothyroidism'' ئه‌م جۆره‌یان به‌شی هه‌ره‌زۆری حاڵه‌ته‌كانی ته‌مبه‌ڵی غوده پێكدێنێت.
جۆری دووه‌م ''Secondary Hypothyroidism'' زۆر كه‌متره به به‌راورد به جۆری یه‌كه‌م و به‌هۆی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیی ژێرمێشكه رژێن روو ده‌دات، ده‌بێته هۆی تێكچوون و نه‌مانی ئه‌و هۆرمۆنه‌ی كه كۆنترۆڵی غوده ده‌كات، جگه له په‌ككه‌وتنی غوده، نه‌خۆش كێشه‌ی كۆمه‌ڵێك هۆڕمۆنی تریشی ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌م پزیشكه له‌م بابه‌ته‌دا باس له چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ته‌مبه‌ڵی یان سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی ده‌كات:
یه‌كه‌م: تووڕه‌بوون و دڵه‌ڕاوكێ و بێتاقه‌تی.
دووه‌م: قه‌ڵه‌وی.
سێیه‌م: قه‌بزی.
چواره‌م: هه‌ڵوه‌رینی قژ.
پێنجه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
شه‌شه‌م: گه‌شكه و له هۆشچوون.
حه‌وته‌م: تێكچوونی سووڕی مانگانه له ژناندا.
هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ، له‌كاتی هه‌بوونی یه‌كێك له‌م نیشانانه یان زیاتر، باشتره سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ دیاریكردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ت و چاره‌سه‌ری گونجاوت بۆ دابنێت، چونكه پشتگوێخستنی حاڵه‌ته‌كه مه‌ترسیداره.