پارت و رێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان چ له ناوخۆی ئێران و چ له ده‌ره‌وه، كار بۆ رێكخستنی مانگرتنی گشتی ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی مردنی بێ به‌زه‌ییانه‌ی ژینا ئه‌مینی، ئه‌و كچه سهقزییهی له تاران له‌لایه‌ن پۆلیس كوژرا و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێرا.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو له‌گه‌ڵ رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ژینا ئه‌مینی، رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن بۆ رێكخستنی مانگرتنێكی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دواین رێكخراوی سیاسی كه هاته پاڵ ئه‌م هه‌نگاوه، به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورده كه له ناوخۆی ئێران چالاكییه‌كانی رێپێدراون.
یه‌كه‌م جار پرسی مانگرتنی گشتی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی كوردستانی ئێران خرایه روو و ئه‌وان ئاماژه‌یان به مردنی ژینا ئه‌مینی كردووه، به‌هۆی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، هاوكات باسیان له‌وه كردووه پێشتریش شلێر ره‌سووڵی له مه‌ریوان بۆ پاراستنی خۆی له ده‌ستدرێژی به‌كرێگیراوێكی رژیم گیانی به‌خت كرد.
ناوه‌نده‌كه داوای له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كوردستان كردووه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژ به سیاسه‌ته نامرۆییه‌كانی رژێم و بۆ پارێزگاری له كه‌رامه‌تی كچان و ژنان و رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد، رۆژی دووشه‌م 19ی ئهیلوول به داخستنی دوكان و بازاڕه‌كان و نه‌چوونه سه‌ركاره‌كانیان، مانگرتنێكی گشتی و شكۆدار رابگه‌یه‌نن.
داوا له سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ كراوه به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن
داوا له سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ كراوه به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن تا به هاوده‌نگی و هاوپشتی یه‌كتر، وه‌ڵامێكی توند به كۆماری ئیسلامی بده‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد كه له ناوخۆی ئێران رێپێدراوه و كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری پێشوو و كه‌سایه‌تیی سیاسیی تێیدا ئه‌ندامن، به فه‌رمی مردنی ژینا ئه‌مینییان شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ رێكخستنی مانگرتنی گشتی و شارستانییانه له هه‌مان رۆژدا راگه‌یاند.
بەرەی یەکگرتوی کورد لە بەیاننامەکەیدا پێداگری لەوە کردووە توندوتیژی و هەڵاواردنی هەمەلایەنە گەیشتووەتە ئێسقانی زۆربەی دانیشتووانی ئێران و هیچ کەسێک لەم وڵاتە نییە گوێ بە داواکاری و داخوازییەکانیان بدات و کۆتایی بەو ستەمە بهێنێت.
بەرەی یەکگرتووی کورد پێی باش بووە بە ئاشتیخوازانەترین شێواز پاڵپشتی لەو ویست و داخوازییانە بکرێت و لە تەواوی ئێران و کوردستان مان بگیرێت.
راگه‌یاندنی مانگرتنی گشتی له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ له سه‌قز له كاتی به‌خاكسپاردنی ژینا ئه‌مینی، خه‌ڵك له دژی حكوومه‌ت دروشمیان دا و دواجار توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه و پۆلیس به زه‌بری چه‌ك خۆپێشاندانه‌كه‌ی سه‌ركوت كرد.