ئێسته له‌ڕێی مۆبایلی ئایفۆنه‌وه ده‌توانی ئه‌و سایته خراپانه‌ی له گووگڵدا هه‌ن، بلۆكیان بكه‌یت و نه‌هێڵی كه‌س له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه بگه‌ڕێ بۆیان.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه"، ئێسته ڕێیه‌ك هه‌یه كه ده‌توانی سایته سێكسییه‌كان بلۆك بكه‌یت له‌سه‌ر ئایفۆنه‌كه‌ت، ئه‌ویش ته‌نیا له‌ڕێی سێتینگی مۆبایله‌كه‌ته‌وه كه چه‌ند ئامرازێك زیاد ده‌كه‌یت، تا مۆبایله‌كه‌ت ڕێ نه‌دات له‌ڕێی گووگڵه‌وه سێرچ بۆ سایته‌كان بكرێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
سه‌ره‌تا له ئایفۆنه‌كه‌ته‌وه ده‌چیته سه‌ر Setting، دواتر دێیته خواره‌وه و به‌شی Screen time داده‌گریت، له‌وێ به‌شی Content & Privacy Restrictions ده‌كه‌یته‌وه خانه‌كه ناكارایه، تۆ ده‌بێ كارای بكه‌یت دواتر له به‌شی Content Restrictions له Web content برۆ به‌شی Add website كه دوو بۆشایین، له هه‌ردووكیان بنووسه SEX، به‌مشێوه‌یه له گووگڵ ڕێ نادات ئه‌و سایتانه بكرێنه‌وه كه وشه‌ی ''SEX''یان تێدا به‌كار هێنراوه.
ئەم تایبەتمەندییە لە ئایپادەکانیش دەکرێت
ئه‌مه ڕێیه‌كی سه‌ركه‌وتووه كه نه‌ته‌وێ ئه‌و ئایفۆنه‌ی پێته یان به منداڵه‌كه‌ته، له گووگڵ بگه‌ڕێ بۆ سایتی نه‌شیاو و سێكسی، بۆیه ئێسته ئه‌مه كارا بكه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبی له‌و سایتانه.