زۆر پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه كه ئایا ڕه‌نگ كوالێتی هایدرۆلیك دیاری ده‌كات، له وه‌ڵامدا شاره‌زایه‌كی بواری رۆنگۆڕین ده‌ڵێ، نه‌خێر، چونكه چه‌ندان ڕه‌نگی جیاوازمان هه‌یه بۆ هایدرۆلیك، به‌ڵام هه‌موویان یه‌ك كار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش چه‌وركردن و پاراستنی گێڕه.
كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ "وشه" گوتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕه‌نگمان زۆره بۆ هایدرۆلیك، هه‌مانه "سه‌وزی كاڵه و سه‌وزی تۆخه، زه‌رده، سووره" زۆر كه‌سیش ده‌ڵێن، چونكه پێشتر هایدرۆلیكی سه‌وز یان زه‌رد یان سوورم تێكردووه و ده‌بێ هه‌مان ڕه‌نگ بێ، ئه‌مه ڕاست نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه كوالێتی ئه‌و هایدرۆلیكه‌ی بۆ گێڕه‌كه به‌كاری ده‌هێنیت باش بێ، گرنگ نییه چ ڕه‌نگێك دیاری ده‌كه‌یت.
هەرگیز بە بریقەداری رەنگی هایدرۆلیک هەڵمەخەڵەتێ
ئه‌وه‌یشی گوت، پێویسته ئێمه ئاگاداری كوالێتی بین، چونكه ئێسته فرتوفێل زۆر بووه و به ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌پاغه‌ی هایدرۆلیكه‌كه‌ی تێدایه، به بریقه‌داری ڕه‌نگه‌كه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و ده‌ڵێن كوالێتی به‌رزه كه راستییه‌كه‌ی وانییه.
بۆیه هۆشداریی ده‌دات كه به ره‌نگ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، چونكه ڕه‌نگ هیچ پێوه‌ندییه‌كی به كوالێتییه‌وه نییه، پێویستیشه له‌لای كه‌سێك هایدرۆلیك بگۆڕی كه شاره‌زا و متمانه‌پێكراو بێ، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه نه‌بیت.