له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه سه‌رۆك بارزانی باسی رووداوه گرنگه‌كانی نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2002 ده‌كات، له به‌شی هه‌شته‌می كتێبه‌كه‌دا و له لاپه‌ڕه 176 باسی دیداری له‌گه‌ڵ باڵوێزی چه‌ند وڵاتێك ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، "رۆژی 18ی حوزه‌یرانی 1993 له‌گه‌ڵ مسته‌ر باركلی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا و مسته‌ر گۆڵدن باڵوێزی به‌ریتانیا له توركیا كۆ بوومه‌وه، له دیداره‌كه‌دا چه‌ندان پرسیاریان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان هه‌بوو. به وردی باسی بابه‌ته‌كان كرا، زۆر رازی و دڵخۆش بوون به دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا و رایان گه‌یاند، ئه‌م دیدارانه هاوكاریمان ده‌كه‌ن له به‌رده‌وامی پاراستنتان".
دایكانی ئێمه نازانن كه‌ی جارێكی تر دوژمن خانووه‌كانیان به‌سه‌ردا وێران ده‌كاته‌وه
هه‌ر له‌و به‌شه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، رۆژی دواتر چاوم به باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له ئه‌نكاره كه‌وت. باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له دانیشتنه‌كه‌دا گوتی، "دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی، من منداڵ بووم و وڵاته‌كه‌مان وێران و خاپوور بووبوو، باش له بیرمه دایكم چۆن به شه‌و و رۆژ كاری ده‌كرد بۆ چاككردنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌مان كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه رووخابوو". منیش له وه‌ڵامدا پێم گوت، "جه‌نابی باڵوێز دایكانی ئێمه‌ش ئاماده‌ن شه‌و و رۆژ بخه‌نه سه‌ر یه‌ك و كار بكه‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه‌ی چه‌ندان جار وێران و خاپوور كراون، به‌ڵام لێره‌دا جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه كه له نێوان دایكی جه‌نابت و دایكانی ئێمه، دایكت هیوای هه‌بوو كه خانووه‌كه‌ی چاك ده‌كاته‌وه و له‌ناو بژی، به‌ڵام دایكانی ئێمه نازانن كه‌ی جارێكی تر دوژمن خانووه‌كانیان به‌سه‌ردا وێران ده‌كاته‌وه".