ده‌والی پێیه‌كان به‌پێی هۆكار و ئه‌و قۆناغه‌ی پێی گه‌یشتووه ده‌گۆڕێ، ئایا سه‌ره‌تایین و ته‌نیا وه‌ك تۆڕی جاڵجاڵۆكه له‌سه‌ر پێست دیارن، یان ئاوساون به‌شێوازی گرێ له‌بن پێست هه‌ستیان پێ ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه د. ئارام به‌ختیار هه‌ڵشۆیی پزیشكی پسپۆڕی له نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و سینگ و لووله‌كانی خوێن، بۆ "وشه" چه‌ند ڕێیه‌كی نوێی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌والی پێیه‌كان خستووه‌ته روو و ده‌ڵێ، به‌م ڕێیانه‌ی خواره‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن:
یه‌كه‌م: له‌به‌ركردنی گۆره‌وی ده‌والی تایبه‌ت و گۆڕینی شێوازی ژیانت.
دووه‌م: به‌شێوازی نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت كه پزیشكه‌كه خۆی بۆتی دیاری ده‌كات.
سێیه‌م: چاره‌سه‌ركردن به ده‌رزی ''sclerotherapy''.
چواره‌م: چاره‌سه‌ركردن به لێزه‌ر.
پێنجه‌م: چاره‌سه‌ركردن به لێزه‌ر + نه‌شته‌رگه‌ری.
شه‌شه‌م: چاره‌سه‌ركردن به لێزه‌ر + ده‌رزی.
''جۆر و قه‌باره‌ی دهوالییهكه له نه‌خۆشێك بۆ نه‌خۆشێكی تر جیاوازه، بۆیه شێوازی چارهسهریهكهشی له نه‌خۆشێكه‌وه بۆ نه‌خۆشێكی تر جیاوازه، دوای بینین و پشكنینی نه‌خۆش له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆره‌وه، ئه‌وكات ده‌توانرێ شێوازی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی دیاری بكرێت". د. ئارام وای گوت.