ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانه‌وه، ده‌ستی كرد به سه‌رژمێری ئۆتۆمبێله بێ تابلۆكان. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌نیاز بوون تۆماریان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م20ی ئه‌یلوول، لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی ده‌ست كرا به سه‌رژمێری ئۆتۆمبێله بێ تابلۆكان له رێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانه‌وه، بڕیاربوو دوای سه‌رژمێرییه‌كه به فه‌رمی تۆماریان بكه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌ی پێ باش نه‌بوو، چونكه ئۆتۆمبێله‌كان بێ سه‌ره‌تا بوون و دواتر بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
نزیكه‌ی 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا سه‌رژمێر كران
ئه‌و گوتی، له پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییه‌كه له هه‌رسێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، نزیكه‌ی 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا سه‌رژمێر كران، به‌ڵام دیاره ژماره‌كه له‌وه زیاتر بوو .
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، مۆڵه‌تی نوێی شۆفێری ئه‌لیكترۆنی له سلێمانی هیچ گرفتێكی نییه و ته‌نیا پێوه‌ندی به سیستمه‌كه هه‌یه، له كاردان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش مانگی تشرینی یه‌كه‌م، له‌و پارێزگایه‌ش ده‌ست به پێدانی ئه‌و مۆڵه‌ته نوێیه بكرێت، هیچ گرفتێك نییه ته‌نیا ماوه‌ته‌وه سیستمه‌كه‌جێبه‌جێ بكرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی