له لاپه‌ڕه 664ی كتێبی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، نامه‌یه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین بۆ سه‌رۆك بارزانی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له 29ی مارس/ئاداری 1996 بۆی ناردووه و به " گه‌وره‌ی به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعوود" ده‌ستی پێ كردووه.
نه‌وشیروان مسته‌فا نووسیویه‌تی، زۆرم پێ خۆش‌بوو له نه‌ورۆزدا په‌یامی ئاشتیتان راگه‌یاند، بێگومان جه‌نابت وتاره‌كانی مام جه‌لالتان بیستووه و راگه‌یاندنه‌كه‌ی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیشتان به‌رچاو كه‌وتووه، بۆ خۆشبه‌ختی له هه‌موو لایه‌كه‌وه بانگی ئاشتی به‌رز ده‌بێته‌وه، ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو به‌رێز دویج قه‌وله بێته‌وه بۆ كوردستان بۆ درێژه‌پێدانی ناوبژی.
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێ" من سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رێز مام جه‌لال سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م بۆ سووریا، وه‌كو بیستوومه كاك نیچیروانیش ده‌چێته سووریا، برایان لێره پێیان وایه كاتی یه‌كتربینین هاتووه هه‌م له كوردستان و هه‌م له سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیواره‌ی له به‌ینی هه‌ردوولادا دروست بووه بروخێنین و له هه‌رئاستێكا ئێوه به په‌سه‌ندی بزانن له‌لای ئێمه قبووڵه".