شاکیرا گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی دووپاتی کردەوە لە یەکێک لە "سەختترین و دڵتەنگترین" ساتەکانی ژیانیدایە، لە هەمان کاتدا باسی پێوەندییەکەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێشووی دەکات، جێرارد پیکێی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "ئێل"ی ئیسپانی، شاکیرا رایگەیاندووە، پیکێ دەیەوێت یاریی تۆپی پێ بکات و نازناوەکان بەدەست بهێنێت، ئه‌ویش پشتگیریی لێ كردووه.
سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌یان، شاكیرا ده‌ڵێت: یان ده‌بوو ئه‌و گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا هەڵبوەشێنێتەوە و لەگەڵ مندا بێتە ئەمریکا، کە پیشەکەم لەوێیە، یان دەبوو من له ئیسپانیا بمێنمه‌وه، كه پیكێ یاریی تێدا ده‌كات".
شاكیرا كه یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی جیهان، ده‌ڵێت: "من قوربانیم بۆ پیكێ دا، پیشەکەمم خستە پلەی دووەم و چوومە ئیسپانیا بۆ ئەوەی پشتگیری بکەم بۆ ئەوەی یاریی تۆپی پێ بکات و نازناوەکان بەدەست بهێنێت، ئەوە له پێناو خۆشەویستی بوو".
شاكیرا و پیكێ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر جیابوونه‌وه و شاكیرا گه‌ڕایه‌وه ئه‌مریكا، كه دوو منداڵیشیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، پیكێ خیانه‌تی له شاكیرا كردووه و له‌گه‌ڵ كچ و ئافره‌تی تر له یانه شه‌وانه‌كان ماوه‌ته‌وه و شتی تریش له‌م باره‌یه‌وه بڵاو كرایه‌وه.
شاکیرا لە درێژەی قسەکانیدا ده‌ڵێت "گرنگ نییە شتەکان چۆن روویدا، یان من و پیکێ دوای جیابوونەوە چۆن هەستمان بۆ یەکتر هەیە، به‌ڵام ئەو باوکی منداڵەکانمە، پێویسته ئاگامان له‌و دوو منداڵە نایابه بێت".
شاکیرا بێزاری خۆی له‌وه ده‌ربڕی، كه هیچ شوێنێک نییە بۆ ئەوەی لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا تێیدا ئارام بێت، تەنیا لە ماڵەکەیدا نەبێت، چونكه رۆژنامه‌وان و وێنه‌گره‌كانی پاپاراتزی به‌دوایه‌وه‌ن و بێزاریان كردووه.