سوپای پاسدارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا، خۆپێشاندانه‌كانی ئێران بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر كوژرانی ژینا ئه‌مینی، به ده‌ستی ده‌ره‌كی و فیتنه هه‌ژمار كردووه و داوای له ده‌زگای داد كردووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات كه ده‌بنه هۆی شێواندنی دۆخی ئێران.
به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای پاسداران دوای ئه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه خۆپێشاندانه‌كان لانی كه‌م 80 شاری ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، پێ ده‌چێت ئه‌و به‌یاننامه‌یه بۆ زیاتر چاوترسێنكردنی خه‌ڵك و وه‌رگرتنی په‌یامی زیاتری هێرش و سه‌ركوتكاری بێت بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران.
سوپای پاسداران پێی وایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر ژینا ئه‌مینی، ته‌نیا بیانووه و رووداوه‌كه‌ی تاران شایانی ئه‌وه نییه خۆپێشاندانی بۆ بكرێت. ئه‌و پێی وایه ده‌ستی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و دوژمنه ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران له‌و رووداوه‌دا هه‌یه و ده‌بێت به هه‌ر نرخێك بێت پێش به‌و خۆپێشاندانانه بگیرێت.
سوپا پێی وایه دنیا چاوی به پێشكه‌وتنه‌كانی ئێران هه‌ڵنایه و هه‌ر له‌مدواییانه‌دا ئێران چووه ناو په‌یمانی شانهگای، بۆیه‌ش گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیادیان كردووه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه وتاره‌كه‌ی ره‌ئیسی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌نده گرنگه، هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له بایه‌خی ئه‌م وتار و سه‌ردانه كه‌م بكرێته‌وه.
به بۆچوونی سوپای پاسداران، پۆلیس به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك ددانی به‌خۆیدا گرتووه و به رێزه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه له كاتێكدایه پۆلیس و سوپای پاسداران و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئێران، به هه‌موو هێزێك و ته‌نانه‌ت به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پێش به خۆپێشاندانه‌كان بگرن و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپێشانده‌ران به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ كوژراون.
سێ ساڵ لهمهوبهرسەرووی هه‌زارا كه‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كوژران، له كاتێكدا خه‌ڵك ته‌نیا داوای ئه‌وه‌یان كردبوو نرخی به‌نزین گران نه‌بێت.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی ئێران كه ناوی له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، شه‌رعییه‌ت به سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك ده‌دات و به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه، له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، ره‌زامه‌ندی ئه‌وه درابێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و خۆپێشاندانانه سه‌ركوت بكرێن، وه‌ك چۆن سێ ساڵ لهمهوبهرسەرووی هه‌زارا كه‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كوژران، له كاتێكدا خه‌ڵك ته‌نیا داوای ئه‌وه‌یان كردبوو نرخی به‌نزین گران نه‌بێت.
سوپای پاسداران به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له هۆكاری مردنی ژینا ئه‌مینی نه‌كردووه، كه له تاران به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ئاداب گیرا و دوای لێدان و ئه‌شكه‌نجه، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئهیلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا و له كاتی به‌خاكسپاردنیشی، سروودی ئه‌ی ره‌قیب خوێنرا و كۆمه‌ڵێك دروشمی توند له دژی رژێمی ئێران گوتران. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له هه‌ندێك شوێنیش خۆپێشاندان كرا و پۆلیس به زه‌بری چه‌ك هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی دا.