خۆپێشاندانەکانی ئێران بۆ ئەمڕۆ پێنجشەمیش درێژەیان هەیە و بڕیارە لەگەڵ رۆژئاوابوون لە چەندان شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم لە کاتی بەخاک سپاردنی مینۆ مەجیدی کە لە خۆپێشاندانی پێرێکەی شارەکە کوژرا، خەڵک خۆپێشاندانیان کرد و دروشمی توندیان لە دژی رژێمی ئێران دا.
لە تاران گروپێک لە ژنان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر کوژرانی ژینا ئەمینی، لەچکەکانی خۆیان لە ئاگردا سووتاند و دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی خامنەیی دروشمیان دا.
لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە شارە جیاجیاکان، کەسایەتییە ناسراوە هونەری و نووسەر و چالاکان لە بەیاننامەی جیاوازدا پاڵپشتی خۆیان بۆ داوای رەوای خەڵکی خۆپێشاندەر دەربڕیوە.
لە شنۆ ئاگاداری بەرێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ سەعات هەشتی ئێوارە بڵاو کراوەتەوە
لە شنۆ ئاگاداری بەرێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ سەعات هەشتی ئێوارە بڵاو کراوەتەوە و داوا لە خەڵک کراوە بۆ تۆلەسەندنەوە لە خوێنی ژینا و ئەو سێ گەنجەی دوێنێ بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسداران لە شنۆ گیانیان لەدەست دا، بڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندان بکەن.
لە تاران و چەند شارێکی تریش هەوڵی هاوشێوە لەئارادایە و پێشبینی دەکرێ خۆپێشاندانی ئەمشەو گەرموگوڕتر ببن.
درێژەکێشانی خۆپێشاندانەکان لە کاتێکدایە سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی کردووە و پێشبینی دەکرێ هێزەکانی رژێم زیاتر لە رۆژانی رابردوو هەوڵی سەرکوتکردنی خەڵک بدەن و قوربانی زیاتری لێ بکەوێتەوە.
لە خۆپێشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو باس لە کوژرانی دەیان کەس دەکرێت کە ناوی 10 کەسیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمی راگەیەنراوە. فرانس پرێس بڵاوی کردەوە 31 کەس لەو خۆپێشاندانانە کوژراون.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئهیلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا و له كاتی به‌خاكسپاردنیشی، سروودی ئه‌ی ره‌قیب خوێنرا و كۆمه‌ڵێك دروشمی توند له دژی رژێمی ئێران گوتران. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له هه‌ندێك شوێنیش خۆپێشاندان كرا و پۆلیس به زه‌بری چه‌ك هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی دا.