مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له چۆ كیجۆنگ كونسولی گشتیی نوێی كۆماری كۆریا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئه‌یلوول، به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێوه‌ندیی مێژوویی و تایبه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریا كرد و خواستی به‌ره‌وپێشچوونی پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
كونسولی گشتیی كۆریا، وێڕای خستنه‌ڕووی كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی كار و چالاكییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ هاریكاری و هاوئاهه‌نگی باشیان له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی.