به‌رێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئه‌یلوول، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی رای گه‌یاند، چه‌كی دوا بڕه پاره‌ی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 گه‌یشتووته ده‌ستیان كه بریتیه له بڕی 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هه‌زار دینار.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه له‌و پاره‌یه سلێمانی بڕی هه‌شت ملیار و 798 ملیۆن دینار و هه‌ولێر 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار و دهۆك سێ ملیار و 128 ملیۆن و 77 هه‌زار دیناریان به‌رده‌كه‌وێ.
شێخ كامیل دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه به‌م شێوه‌یه كۆتایی به پاره‌ی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 دێت و له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو دوای وه‌رگرتنی ڕێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان، ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا جووتیاران به‌روبوومه‌كانیان راده‌ستی حكوومه‌ت كردبوو، به‌ڵام به‌شێكیان تا ئێسته پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.