جگه له سووده گرنگه‌كانی خوێندنه‌وه له بواره‌كانی په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری، له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه بۆ منداڵ كه ئه‌ركه له‌سه‌ر دایك و باوك، منداڵه‌كانیان له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه فێری خوێنده‌وه‌یان بكه‌ن.
د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ "وشه" گوتی، گرنگه له‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌ت ده‌چێته قوتابخانه، فێری خوێندنه‌وه و نووسینی بكه‌یت، چونكه ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه‌ی پێ ده‌گات:
ئەمانەیش گرنگی خوێندنەوەن بۆ منداڵ
یه‌كه‌م: پێوه‌ندی و گه‌یاندنی ده‌ماره‌كانی مێشك به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات مێشك به‌باشی كار بكات.
دووه‌م: ڕێژه‌ی تووشبوونی نه‌خۆشیی ده‌ماره‌كان و مێشك زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: باشترین وه‌رزش به خانه‌كانی مێشك ده‌كات، توانای پلاستیكی خانه‌كانی مێشك، ژماره‌ی پێكبه‌ستی نێوان خانه‌كان و توانای پێكبه‌سته‌كان زۆر به‌هێز ده‌كات.
چواره‌م: مێشك ده‌پارێزێت له نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك له‌بیرچوونه‌وه و خڵه‌فان، كاتێك به ته‌مه‌ندا ده‌چێ.
پێنجه‌م: منداڵ دوور ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك خه‌مۆكی، په‌شۆكان، دوودڵی و زۆربه‌ی گرفته ده‌روونییه‌كان.
شه‌شه‌م: توانا داهێنه‌ره‌كانی مێشك زیاد ده‌كات، له ڕێی پاراستنی مێشك له بێ توانایی و خاوبوونه‌وه.
حه‌وته‌م: توانای لێهاتوویی و زیره‌كی منداڵ زۆر زیاتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش له ڕێی شیكردنه‌وه‌كانی مێشك بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كاتی خوێندنه‌وه وه‌ری ده‌گرێ و له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێ.
ئه‌و سوودانه‌ی باسمان كرد و چه‌ندان سوودی تریش به منداڵ ده‌گات كاتێك له‌سه‌ر خوێندنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه پێویسته دایك و باوك به ڕێیه‌كی ئاسان و به‌بێ په‌ستان وا له منداڵه‌كانیان بكه‌ن بخوێننه‌وه.