سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ته‌ناهی له به‌غدا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، سوپای عێراق له هێرشێكیاندا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی داعش له باكوری به‌غدا، توانیان دوو تیرۆریست بكوژن كه یه‌ك له‌وان خۆكوژ بووه و پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه به‌رپرسه‌ی ته‌ناهی له به‌غدا، له‌و هێرشه‌دا جیاله‌وه‌ی دوو تیرۆریست كوژراون، هاوكات سه‌ربازێك كوژراوه و ئه‌فسه‌رێكیش بریندار بووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق له هه‌ڵمه‌تێكدا بوون به‌ناو بێستانه‌كانی شارۆكه‌ی تارمییه‌ی باكوری به‌غدا، هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی داعش كه دوو كه‌سی تیێدا بووه و هه‌ردووكیان كوژراون، دواتر ده‌ركه‌وتووه یه‌ك له‌وان پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو و به‌رله‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه، به فیشكه‌ی سه‌ربازانی عێراق كوژراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ته‌ناهی له
به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كرددووه‌ته‌وه، پێشتر هێزه عێراقییه‌كه گه‌مارۆی شوێنه‌كه و مۆڵگه‌كه‌ی داوه، به‌رله گه‌یشتنیان بۆ مۆڵگه‌كه، تیرۆریسته‌كان ته‌قه‌یان لێیان كردووه و سه‌ربازێك كوژراوه و ئه‌فسه‌رێكیش بریندار كراوه.