سه‌رۆك ده‌ڵێ، دوای ئه‌م رووداو و كاره‌ساتانه، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردن و كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه درا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیار درا كۆسره‌ت ره‌سووڵ و د. رۆژ سه‌ردانی سلێمانی و فه‌ریدوون عه‌بدولقادر و ئازاد به‌رواری سه‌ردانی دهۆك بكه‌ن بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و رێگرتن له ته‌شه‌نه‌ی زیاتری بارودۆخه‌كه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی بێ سوود بوو، چاره‌سه‌ری چی و كۆنترۆڵی چی!، چونكه رێك له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی یه‌كێتی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی سێ، گرتیان و تاڵانیان كرد و سووتاندیان، هه‌وڵێكی یه‌كجار زۆر درا له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی كه هاوڕابوون له‌گه‌ڵمان و شه‌ڕه‌كه‌یان به شه‌ڕی خۆكوژی ده‌زانی، كۆتایی به‌م ئاگره بهێنرێت، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو، چونكه هه‌تا شوێنێك چاره‌سه‌ر ده‌كرا، خێرا هه‌وڵه‌كه له بار ده‌برا، تا شوێنێك كۆنترۆڵ ده‌كرا له شوێنێكی تر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر دروست ده‌كرا، گه‌یشته ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به ته‌واوی له ده‌ست ده‌رچوو".
كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌ردانی مه‌سف سه‌ڵاحه‌دینی كرد، هێزێكی زۆری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "ئه‌وكات مام جه‌لال له ئیتاڵیا بوو، به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد و داوام لێ كرد به زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین، له‌م هه‌لومه‌رجه پڕ ئێش و ئازار و ناخۆشه‌دا، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له دۆستان و دڵسۆزانی كوردستان سه‌ردانیان ده‌كردین و داوایان ده‌كرد كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنرێ، بۆ مێژوو ده‌ڵێم كه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و كۆنگره‌ی نیشتمانیی عێراقی، هه‌وڵێكی زۆریان دا له پێناو راگرتنی شه‌ڕه‌كه و زۆرجار وه‌ك هێزی ئاشتیپارێز له نێوان هێزه‌كانی پارتی و یه‌كێتیدا جێگیر ده‌بوون".
له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و باسه‌دا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه بریتی بوو له گرتن و تاڵانكردن و سووتاندنی هه‌موو باره‌گاكانی پارتی له سلێمانی و گه‌رمیان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، له به‌رانبه‌ردا پارتیش له بادینان و سۆران و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر هه‌مان كاری دژی كرده‌وه.
"شه‌وی چوار له‌سه‌ر پێنجی ئایاری 1994، كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌ردانی مه‌سف سه‌ڵاحه‌دینی كرد، هێزێكی زۆری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابووه ناو باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێتی له مه‌سیف، به‌شێكی زۆری هێزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه ناو باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، داوای كرد چاره‌سه‌رێك بۆ بارودۆخه‌كه بدۆزرێته‌وه، هاوكات مام رۆسته‌م و شه‌وكه‌ت حاجی موشیر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر به ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه خۆیان كرد به‌ناو هۆڵی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، كۆسره‌ت ره‌سووڵ هه‌وڵێكی زۆری دا كه به‌مجۆره نه‌یه‌نه ژووره‌وه، به‌ڵام گوێیان به كۆسره‌ت ره‌سووڵ نه‌دا و خۆیان به ژوورێ‌دا كرد". سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، كاتێك پاسه‌وانه‌كانمان ئه‌م ههڵكوتانهیان بینی، چوارده‌وریان لێ گرتن و خۆیان ئاماده كرد كه هه‌ر جووڵه‌یه‌ك بكه‌ن، لێیان بێنه ده‌ست، هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی مه‌سیف هه‌وڵێكی ته‌واو شێلگیرانه‌ی دا بۆ كۆنترۆڵكردن و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی مه‌سیف، دوای ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌كێتی، پێشمه‌رگه‌كان به ناچاری رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و شه‌ڕ رووی دا، له شه‌ڕه‌كه‌دا حاجی مه‌سیفی به‌دیل گیرا و دواتر ئازاد كرا.
سه‌رۆك باسی له‌وه كردووه كه هه‌ر ئه‌وكاته كۆسره‌ت ره‌سووڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێر، باش بوو له هه‌ولێر هیچ شتێكی نه‌خوازراو رووی نه‌دا، باره‌گاكانی هه‌ردوولا وه‌ك خۆیان مانه‌وه، به ته‌واوی له نیازی یه‌كێتی تێگه‌یشتین، بۆیه رۆژی پێنجی ئایاری 1994 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی سوپای یه‌ك به فه‌رمانده‌یی بابه‌كر زێباری له مه‌سیف، هێزێكی تری سوپای یه‌ك به فه‌رمانده‌یی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان له زنجیره به‌رزاییه‌كانی میراوا جێگیر كران.
نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌ردانی شه‌قڵاوه و هه‌ریریان كرد
هه‌ر له‌و باسه‌دا هاتووه، شه‌وی شه‌ش له‌سه‌ر حه‌وتی ئایاری 1994، نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌ردانی شه‌قڵاوه و هه‌ریریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ رابگرن، به‌ره‌به‌یانی حه‌وتی ئایار، به‌رزاییه‌كانی میراوا به ته‌واوی كۆنترۆڵ كران، هێزه‌كانی یه‌كێتی توانای خۆڕاگرییان نه‌بوو و شوێنه‌كانیان جێهێشت، رێككه‌وتن كرا كه هیچ هێزێك نه‌چێته ناو شه‌قڵاوه، پارتی پابه‌ند بوو، به‌ڵام یه‌كێتی بۆ شه‌وه‌كه‌ی هێزێكی زۆری برده ناو شه‌قڵاوه، بۆیه هێرشێكی گه‌وره بۆ به‌رزاییه‌كانی میراوا ده‌ستی پێ كرد و یه‌كێتی هێزێكی زۆری برده سه‌ر چیای سه‌فین، هێنده‌ی نه‌مابوو كۆسره‌ت ره‌سووڵ له به‌رزاییه‌كانی میراوا بكوژرێ، به‌ڵام به موعجیزه رزگاری بوو، چونكه كه‌س زانیاری نه‌بوو كه كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له كۆتایشدا باسی له‌وه كردووه كه زۆرجار كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئه‌وه‌ی بۆ باس كردووم، نه‌وشیروان مسته‌فا له له‌نده‌نه‌وه هه‌واڵی بۆ ناردووین كه پێویسته سه‌ری بڵند بگیرێت و كۆتایی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بهێنرێ!، ئه‌وه‌بوو ئێمه بڕیارمان دا ته‌نیا مه‌ترسیی یه‌كێتی له خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه نه‌ك زیاتر بڕۆین، له سه‌فین ده‌ركران له تارین و بناری سه‌فین ئابڵۆقه دران و له سووسێ و بنه‌باوی دوور خرانه‌وه، هه‌رگیز هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له یاد ناكرێ، چونكه هه‌موویان چه‌كیان هه‌ڵگرت و به‌رگرییان له پارتی كرد، بۆیه له خۆباییبوونی یه‌كێتی تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌م بووه‌وه، دیسان جه‌بار فه‌رمان تاوانه‌كانی دووباره كرده‌وه له به‌ره‌ی هیران و شه‌قڵاوه، هێزه‌كانی یه‌كێتی هێرشیان كرده‌وه، به‌ڵام شكانه‌وه.
سەرۆك بارزانی لە پەراوێزی ئەو باسەدا نووسیویەتی" هەردووكیان مام رۆستەم و شەوكەت حاجی موشیر بە سەرخۆشی هاتبوون و بۆنی مەشرووبیان لێ دەكات"