تۆپخانه‌كانی ئێران ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تۆپباران ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان رای ده‌گه‌یه‌نێت، تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی ئه‌یلوول، ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان، له‌باره‌ی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، بۆ "وشه" گوتی، تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان كراوه، تۆپخانه‌كانی ئێران كوێستانه‌كانی به‌ربزین، گۆڕی سایه و كوێستانی هۆڕنێی وبنی ره‌شكین و ده‌رهۆڵ تۆپباران كرد، تا ئه‌م كاته تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه یه‌كمجاره له‌ساڵی 2022، ئێران تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان روونی ده‌كاته‌وه، تا ئێسته زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام تۆپبارانیش به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی سیده‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، هۆكاری تۆپبارانه‌كه بۆ بوونی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له وناوچانه گه‌ڕانده‌وه.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌وه یه‌كمجاره له‌ساڵی 2022، ئێران تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات.
ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكانی مه‌ده‌نیی باشووری كوردستان، خۆپێشاندانیان كرد له دژی كوشتنی ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا و له كاتی به‌خاكسپاردنیشی، سروودی ئه‌ی ره‌قیب خوێنرا و كۆمه‌ڵێك دروشمی توند له دژی رژێمی ئێران گوتران. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له هه‌ندێك شوێنیش خۆپێشاندان كرا و پۆلیس به زه‌بری چه‌ك هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی دا. تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.