ئێران.. داوای كۆتاهێنان بە باڵاپۆشی بەزۆر دەكرێت

:: PM:11:55:24/09/2022 ‌

یەكێك لە هۆكارەكانی تەنگژەی دوایی ئێران، كە ماوەی هەشت رۆژە بەهۆی كۆچی دوایی گوماناوی ژینا ئەمینی /22 ساڵ/، لە چەندان ناوچەی ئێران ناڕەزایەتی فرەوان بەڕێوە دەچێت و تا ئێستە 35 كەس كوژراون و 1500 برینداریش هەیە، یاسای باڵاپۆشی بەزۆرە، ئەمڕۆ حزبێكی چاكسازیخوازی ئەو وڵاتە داوای نەهێشتنی باڵاپۆشی بەزۆری كرد.
لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بێلایەن لەبارەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پێك بێت
بەپێی یاسای باڵاپۆشی بەزۆر، كە لە 1983ەوە لە ئێران بەسەر تەواوی ژنانی ئێران و ژنانی بیانیش، جا لەهەر ئاینێك كە سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن، جێبەجێ دەكرێت، پێویستە لە شوێنە گشتییەكان باڵاپۆش بن، واتە تەواوی جەستەیان بە پۆشاكێكی بەرین و درێژ داپۆشراو بێت، لە 13ی ئەم مانگە، ژینا ئەمینی، لە تاران لەلایەن پۆلیسی ئاداب گیرا و دوای سێ رۆژ كۆچی دوایی كرد، ئەوەیش ناڕەزایەتییەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

پارتی یەكێتی گەلی ئێرانی ئیسلامی، كە كەسانی نزیك لە محەمەد خاتەمی، سەرۆكی چاكسازیخوازی پێشووتری ئێران پێكیان هێناوە، داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران كرد بە رێخۆشكردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای پاڵاپۆشی بەزۆر، وەك لە بەیاننامەیەك رای گەیاند.

بەپێی بەیاننامەكە، هەروەها داوا كۆتاهێنانی فەرمی بە كاری پۆلیسی رێنوێنیكردن دەكات و رێگەیش بە خۆپێشاندانی ئاشتیانە بدرێت، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بێلایەنیش لەبارەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پێك بێت، بە پەلەیش هەموو گیراوانی دوایی ئازاد بكرێن.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل