له یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می نه‌یشن لیگی ئه‌وروپا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له خاكی خۆیدا كه‌وت، پۆرتوگالی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌مشه‌و "شه‌موو 24ی ئه‌یلول" له یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا "نه‌یشن لیگ" چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌چوون.
گرنگترین ركابه‌ری له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می تیپه‌كانی ئاستی یه‌كه‌م بوو، كه تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا دۆڕا.
گۆڵه‌كانی سویسرا ئاكانجی و ئیمبۆلۆ تۆماریان كرد، تاكه گۆڵی ئیسپانیا خۆردی ئالبا تۆماری كرد.
له یارییه‌كی تردا، له هه‌مان كۆمه‌ڵه، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال به سه‌ركردایه‌تی رۆناڵدۆ به ئه‌نجامێكی گه‌وره و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا، به 4-0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی كۆماری چیكی برده‌وه.
دویۆگۆ دالۆت 2 گۆڵ، برۆنۆ فێرناندێز و دیۆگۆ جۆتا گۆڵه‌كانی پۆرتوگالیان تۆمار كرد.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا رۆناڵدۆ به توندی به‌ر یاریزانێكی چیك كه‌وت و لووتی شكا.
به‌م ئه‌نجامانه، گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م روویدا و پۆرتوگال هات پله‌ی یه‌كه‌م به 10 خاڵ، ئیسپانیا له پله‌ی دووه‌مه به 8 خاڵ، سویسرا له پله‌ی سێیه‌مه به 6 خاڵ، هه‌روه‌ها كۆماری چیك به 4 خاڵ له پله‌ی چواره‌مه.
له گه‌ڕی كۆتاییدا كه سێشه‌م ده‌كرێت، پۆرتوگال به‌رانبه‌ر ئیسپانیا یاریی ده‌كات، سویسراش میوانداریی چیك ده‌كات.
پۆرتوگال به یه‌كسانبوونیش ده‌توانێت پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه مسۆگه‌ر بكات و بگاته قۆناغی پێش كۆتایی.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی تری ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه بوون:
ئه‌رمینیا 0-5 ئۆكراینا
ئێرله‌ندای باكوور 2-1 كۆسۆڤۆ
سلۆڤینیا 2-1 نه‌رویج
ئیسرائیل 2-1 ئه‌لبانیا
سڕبیا 4-1 سوێد
قوبرس 1-0 یۆنان
سكۆتلاند 2-1 كۆماری ئێرله‌ندا.