كچێكی 35 ساڵی لە شوقە كەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا

:: AM:09:42:25/09/2022 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، كچێك لە شوقەیەكی 12 نهۆمی كەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە، هۆكارەكەشی تا ئێستە نادیارە.

ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی ئەیلوول، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، كچێك لە شوقەكانی پاك سیتییەوە كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.

زیاتر گوتی، تەرمی ئەو كچە /35 ساڵ/ رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە بۆ ئامادەكردنی راپۆرتی پزیشكی دادی.

تا ئێستە هۆكاری مردنی ئەو كچە دیار نییە كە گیانی لە دەست داوە، دامەزراوەكانی پۆلیسیش هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردووش لە شوقەكانی گوندی لبنانی لە هەولێر، كچێك خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.




وشە - رامیار جەواد