هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا ئه‌مڕۆ به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن.
دواگه‌ڕی یارییه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ست پێ ده‌كات، ناسنامه‌ی ئه‌و چوار تیپه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌گه‌نه قۆناغی پێش كۆتایی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی ئه‌یلول، یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا "نه‌یشن لیگ" ده‌ست پێ ده‌كات و تا سێشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ 10 یاری دێنه ئه‌نجامدان، كه به‌شێكیان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن، به تایبه‌تی بۆ تیپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م و چواره‌م له ئاستی یه‌كه‌می تیپه‌كاندا، كه ئه‌مڕۆ یاریی ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا كرواتیا و دانیمارك ركابه‌ری له‌سه‌ر بلیتی گه‌یشتن به قۆناغی پێش كۆتایی ده‌كه‌ن.
كرواتیا له پله‌ی یه‌كه‌مه به 10 خاڵ و دانیمارك له پله‌ی دووه‌مه به 9 خاڵ، به‌ڵام دانیمارك ئه‌ركی قورسه، چونكه رووبه‌ڕووی فڕه‌نسا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كرواتیا له خاكی خۆیدا له‌گه‌ڵ نه‌مسا یاریی ده‌كات.
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میشدا، هۆڵه‌ندا به 13 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه و به‌لجیكای دراوسێیشی به 10 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه، ئه‌مڕۆش به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن و یه‌كێكیان ده‌گاته قۆناغی پێش كۆتایی.
خشته و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بن:
مۆڵدۆڤا – لیختنشتاین 16:00
ئه‌ندۆرا- لاتڤیا 16:00
سلۆڤاكیا – بێلاڕووسیا 19:00
ئازه‌ربێجان – كازاخستان 19:00
دانیمارك – فڕه‌نسا 21:45
لۆكسمبۆرگ – لیتوانیا 21:45
هۆڵه‌ندا – به‌لجیكا 21:45
نه‌مسا – كرواتیا 21:45
دوورگه‌كانی فارۆ – توركیا 21:45
وێڵز – پۆڵه‌ندا 21:45.