له ترووسكه‌ی هیوایه‌كی نوێ‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه، زانایانی به‌ریتانی ئاشكرایان كردووه، جۆرێكی نوێی چاره‌سه‌ركردن به به‌كارهێنانی ڤایرۆسێك كه خانه زیانبه‌خشه‌كان تووش ده‌كات و له‌ناویان ده‌بات، ئه‌نجامێكی ئومێدبه‌خشی له تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا پێشان داوه.
تێكه‌ڵكردنی چه‌ندان چاره‌سه‌ر ستراتیجییه‌كی به‌هێزه
به‌پێی راپۆرتێكی تۆڕی
"BBC"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زانایان به‌ڕوونی ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه چاره‌سه‌ركردن به‌م ڤایرۆسه، بووه‌ته هۆی نه‌مانی شێرپه‌نجه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان، له كاتێكدا هه‌ندێكی تریشیان بینیوه كه وهرهمهكانیان كه‌م بوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، ده‌رمانه‌كه جۆرێكی لاوازی ڤایرۆسی برینی سه‌رمایه (herpes simplex)، كه ده‌ستكاری كراوه بۆ له‌ناوبردنی وه‌ره‌مه‌كان، له كاتێكدا پسپۆڕان پشتڕاستیان كرده‌وه كه ده‌رزی لێدانی ئه‌م ڤایرۆسه، ڕه‌نگه له كۆتادا هێڵی ژیان بۆ زیاتری ئه‌و كه‌سانه دابین بكات كه تووشی شێرپه‌نجه پێشكه‌وتووه‌كان بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی درێژتر و زیاتره.
هه‌روه‌ها ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه و رێكخراوی (Royal Marsden NHS Foundation Trust Trust) ئه‌نجام دراون، ده‌ریانخست كه ئه‌و ده‌رزییه راسته‌وخۆ ده‌درێته ناو گرێیه‌كه و به دوو شێوه هێرش ده‌كاته سه‌ر شێرپه‌نجه، یه‌كه‌میان به داگیركردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و وایان لێ ده‌كات بته‌قنه‌وه، دووه‌میان به چالاككردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش.
له كاتێكدا چاره‌سه‌ره‌كه له‌سه‌ر نزیكه‌ی 40 نه‌خۆش تاقی كرایه‌وه، هه‌ندێكیان به ته‌نیا ده‌رزی ڤایرۆسه‌كه‌یان پێ درا كه ناوی RP2 بوو، هه‌ندێكی تریش ده‌رمانێكی تری شێرپه‌نجه‌یان پێ درا به‌ناوی نیڤۆلوماب.
ئه‌نجامه‌كان كه له كۆنفرانسێكی پزیشكیدا له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا پێشكه‌ش كران، ده‌ریانخست كه له كۆی نۆ نه‌خۆش كه به RP2 چاره‌سه‌ر كراون، ته‌نیا سێ نه‌خۆشیان بینیویانه كه وهرهمهكانیان بچووك بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پێده‌چێت حه‌وت كه‌س له‌و 30 كه‌سه‌ی كه چاره‌سه‌ری تێكه‌ڵاویان وه‌رگرتووه، سوودیان هه‌بووه و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی وه‌ك ماندوویه‌تی به‌گشتی سووك بووه.
پرۆفیسۆر كیڤن هارینگتۆن توێژه‌ری سه‌ره‌كی گوتی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی چاره‌سه‌ركردن كه بینراون "سه‌رنجڕاكێشن" له سه‌رانسه‌ری كۆمه‌ڵێك شێرپه‌نجه‌ی پێشكه‌وتوودا، له‌وانه شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك و جۆرێكی ده‌گمه‌نی شێرپه‌نجه‌ی چاو.
دكتۆر ماریان به‌یكه‌ر له توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا رای گه‌یاند، ئه‌نجامه دڵخۆشكه‌ره‌كان ده‌توانن رێڕه‌وی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بگۆڕن. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره ڤایرۆسییه نوێیه‌كه له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییدا به قه‌باره‌یه‌كی بچووك به‌ڵێنده‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، ئاماژه‌ی به پێویستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر كرد بۆ دیاریكردنی سه‌ركه‌وتنی.
ڕوونی كرده‌وه، "توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تێكه‌ڵكردنی چه‌ندان چاره‌سه‌ر ستراتیجییه‌كی به‌هێزه، چاره‌سه‌ره‌كانی ڤایرۆسی وه‌ك ئه‌مانه ده‌توانن ببنه به‌شێك له ئامرازه‌كانمان بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه له شێرپه‌نجه".
شایانی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه زاناكان ڤایرۆسێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه به‌كار ده‌هێنن، به‌و پێیه‌ی ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی به‌ریتانیا چاره‌سه‌رێكی له‌سه‌ر بنه‌مای ڤایرۆسی سه‌رمابوون په‌سند كرد، به‌ناوی T-Vec، بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی پێستی پێشكه‌وتوو بۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر.
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ڤایرۆسه‌كان ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن له چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه، به‌ڵام ئه‌سته‌مه سوودیان لێ وه‌ربگیرێت به سه‌لامه‌تی و كاریگه‌ر.
شێرپه‌نجه به جۆره جیاوازییه‌كانیه‌وه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره، به وردی هۆكار و چاره‌سه‌ری دیار نییه، زۆرجاریش تووشبوو ده‌كوژێت، زانایان له هه‌وڵێكی چڕ و به‌رده‌وامدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.
ڤایرۆس، وردكه‌ی زۆر بچووكن. له ناوكه ترشی ڕایبۆزی و به‌رگی پرۆتینی پێك دێت. هه‌رچه‌نده ڤایرۆس زینده‌وه‌ر نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش گرنگن له تووشكردنی زینده‌وه‌ران به نه‌خۆشی و یارمه‌تیده‌رن له بواری لێكۆڵینه‌وه بۆماوه‌ییه‌كان كه ده‌بنه هۆی گۆڕان له فه‌رمانه‌كاندا. دوو هۆكار هه‌یه كه ناتوانرێت ڤایرۆس له ناو ببرێت: (ڤایرۆس زۆر بچووكه - ڤایرۆس ماده بۆماوهیهكهی زوو ده‌گۆڕێ له‌ناو خانه خوێدا).
ڤایرۆس نازیندووه ته‌نیا كه ده‌چێته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه، به ڕێی زیادكردن ده‌توانێ خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ له ناو به‌رێت و خانه‌كان بكا به كارگه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ڤایرۆس.