وه‌ك له چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت ئایفۆن 14 پرۆ ماكس كه به سیستمی ئای ئۆ ئێس 16 كار ده‌كات، كێشه‌ی له كامێراكه‌ی هه‌یه و كاتێك كامێراكه ده‌كه‌یته‌وه، له‌رزین و ده‌نگێكی زۆری لێوه ده‌رده‌چێت.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ئه‌مه كێشه نه‌بوو له ئایفۆنه‌كه خۆی، به‌ڵكو كێشه بوو له سیستمه‌كه‌ی و ئه‌پڵیش پشتڕاستی كرده‌وه كه سیستمه‌كه ئه‌م كێشه‌یه‌ی دروست كردووه، بۆیه چه‌ند رۆژێكه ئه‌پڵ سیستمی ئای ئۆ ئێس 16.0.2ی بڵاو كرده‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه.
زۆر له خه‌ڵك له سۆشیال میدیاكان به هه‌ڵه‌دا چووبوون كه ئه‌م ئامێره كێشه‌ی تێدایه، بۆیه ئه‌پڵ به فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌ت كرده‌وه و ئاشكرای كرد، كێشه‌كه له سیستمی ئایفۆنه‌كه‌دا بووه و دوای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن 14 سیستمه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه، ئه‌و كێشه‌یه‌یان نامێنێ، دوای به‌رده‌ستبوونی ئه‌م سیستمه نوێیه، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی به‌رزیان كرده‌وه كێشه‌كه‌یان نه‌ما.
تۆیش ئەگەر ئەو کێشەیەت هەبووە سیستمی ئای ئۆ ئێسەکەت بەرز بکەوە
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كێشه‌ی مۆبایله‌كه ئه‌وه‌بوو كه له تۆڕه‌كانی سناپچات یان ئینستاگرام یانیش فه‌یس تایم، كامێرای ئایفۆن 14ـت ده‌كرده‌وه ده‌نگێكی زۆری لێ به‌رز ده‌بووه‌وه و ده‌له‌رزی، خه‌ڵكێكی زۆر ڤیدیۆیان گرتبوو و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بڵاو كردبووه‌وه و ده‌یانگوت، ئایفۆنه نوێیه‌كه كێشه‌ی كامێرای هه‌یه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.