ئه‌مڕۆ چه‌كدارێك له شارێكی رووسیا، هێرش ده‌كاته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌كات و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س ده‌كوژرێن، دواتریش بكوژه‌كه خۆی ده‌كوژێت. تا ئێسته هۆكاری رووداوه‌كه دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چه‌كدارێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك له شاری ئیجیڤسكی ناوه‌ندی رووسیا، له‌ناو قوتابخانه‌كه‌دا به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردووه و 13 كه‌سی كوشتووه و ده‌یانی تریشی بریندار كردووه، دواتریش خۆی كوشتووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كی پێشتردا رای گه‌یاندبوو، به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه نۆ كه‌س كوژراون كه یه‌ك له‌وان ئه‌ندامی هێزی ته‌ناهییه، ئه‌وانی تریش قوتابین، هاوكات 20 كه‌سی تریش كه زۆربه‌یان قوتابین، بریندار بوون. دواتریش ده‌ركه‌وت كوژراوه‌كانی رووداوه‌كه 13 كه‌س بوون.
به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردووه
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌لیكسه‌نده‌ر بریشالۆڤ حاكمی ناوچه‌ی ئۆدمۆرتیا كه پایه‌ته‌خته‌كه‌ی ئیجیڤسكه، رای گه‌یاندووه كه چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشی كردووه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌كه و به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردووه، بووه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س كه زۆربه‌یان قوتابین.
تا ئێسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه كه نازانرێ هۆی چی بووه، چونكه خۆكوژه‌كه له دوای تاوانه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و بكوژه‌كه ده‌كرێت.