لە چەند سه‌عاتی رابردوودا میدیاکانی ئیسپانیا سەرقاڵی ئه‌وه بوون ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه ئاشكرا بكه‌ن، كه له ستافی راهێنه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ركه‌وتووه.
له یاریی شه‌مووی رابردووی ئیسپانیا به‌رانبه‌ر سویسرا، كه سویسرا یارییه‌كه‌ی به 2-1 گۆڵ برده‌وه، ژنێك له ستافی ئیداره و مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كه‌وته به‌ر دیده‌ی میدیا و هانده‌رانی وه‌رزشی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسیار لەسەر ئەو ژنە ده‌كرێت و به "شۆخه‌كه‌ی هەڵبژاردەی ئیسپانیا" ناویان برد.
ئێسته‌ش پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئەو ژنە کێیە، کە لە ستافی راهێنەرانی ئیسپانیا لە تەنیشت ئینریکی وه‌ستابوو؟
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو ژنە ناوی نوریا مارتینێز ناڤاسە، هەروەها بەڕێوەبەری تایبەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە.
ئەکاونتی نوریا ناڤاس لە "ئینستاگرام"، چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ ستافی تەکنیکی ئینریکی، كه ماوەیەکی زۆرە پۆست كراون، ئەمەش مانای وایە ماوەیەکە لەگەڵ تیپه‌كه‌دا کار دەکات.
هه‌روه‌ها هه‌ر له ئەکاونتهكهیدا لە "ئینستاگرام"، وێنەکانی ئه‌و ژنه پۆست كراوه، كه لەگەڵ ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە سعوودیە لە میانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە ریاز ئاماده‌بووه.
بە گوێرەی راپۆرتی میدیاکانی ئیسپانیا، نوریا ناڤاس لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کاری کردووە، جگە لە کارەکانی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی ئه‌م وڵاته.