سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق،دەست لەكار دەكێشێتەوە و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، نایه‌وێ كێشه‌كان له‌وه زیاتر گه‌وره‌تر بكات، بۆیه كشاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی ئهیلوول، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق،
دەست لەكار دەكێشێتەوە، نایه‌وێ به‌شداری له‌و دۆخه‌ی ئێسته بكات و كێشه‌كان گه‌وره‌تر بكات.
موقته‌دا سه‌در ره‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شاندی پارتی و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ریی سوننه‌كان سه‌ردانی حه‌نانه بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی كرده‌وه، رۆژی چوارشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه، بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه بۆ ده‌نگدانه له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه، تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه پێشتر له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه پڕ كرابووه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه باسم خشان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ، كاندیدی به‌هێزه بۆ ئه‌وه پۆسته.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، بڕیاره له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵوێستی خۆی رابگه‌یه‌نێت و ئه‌وانیش ده‌ست له كار بكێشنه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوو رۆژه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق پێك بهێنرێت به ناوی "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت"، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
هه‌روه‌ها دوێنێ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی "هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری"ی سوننه‌كان و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و موقته‌دا سه‌در ره‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شاندی پارتی و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ریی سوننه‌كان سه‌ردانی حه‌نانه بكه‌ن.