نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ته‌لارساز ئانابێل كه‌ریم كاسار و تیمه‌كه‌ی، بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ماڵه مێژووییه كۆنه‌كان، له‌ناویاندا خانوویه‌كی دێرینی لهبیركراویان هه‌ڵبژارد له ناوچه‌ی مێژوویی گێمهیزه، به‌ناوی "به‌یت ك BAYT K – " به ناوی تیمه‌كه‌ی كاسارهوه.
مێژووی دروستبوونی خانووه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1870، كاسار بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2017 ده‌ستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كرد، كار له‌سه‌ر دووباره دروستكردنه‌وه‌ی ده‌كات به بینینی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنتراستانهی كه دیمه‌نی ده‌وروبه‌ری خانووه‌كه‌یان به‌درێژایی سه‌ده‌كان پێكهێناوه، وه‌ك ژینگه و چینه ته‌لارسازییه جیاوازه‌كان كه ده‌وری داوه و كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر كاره‌كانیان هه‌بووه.
خانووه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووبه‌ری 700 مه‌تر چوارگۆشه، له‌سه‌ر سێ ئاست دابه‌ش كراوه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شێوازی ته‌لارسازیی ئه‌و كاته‌یه كه تێیدا دروست كراوه، له نهۆمی خواره‌وه شوێنی چۆڵ هه‌یه به شووشه داخراوه كه له بنه‌ڕه‌تدا كۆگه بوونه، له كاتێكدا نهۆمی سه‌ره‌وه دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر دوو شوقه‌ی جیاواز كه خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی لبنانی، ڕۆژانێك خاوه‌نی خانووه‌كه بوون و له‌وێ ده‌ژیان.
كاسار و تیمه‌كه‌ی خانووه‌كه‌یان نۆژه‌ن كرده‌وه، هه‌ردوو شوقه‌كه‌یان پێكه‌وه تێكه‌ڵ كرد، پلیكانێكی داریان دروست كرد كه به‌رزییه‌كه‌ی پێنج مه‌تر بوو بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها بۆشاییه‌كی بازنه‌یی له نێوان هه‌ر نهۆمێك و نهۆمێكی تردا به‌جێهێشت، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پلیكانه‌كان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاسته‌كه به‌یه‌كه‌وه .
خانووه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كرابوو كه رووی پێشه‌وه‌ی لای باكور بوو، ڕووی له ده‌ریا و شه‌قامی بازرگانی به‌یرووت بوو، له كاتێكدا ڕووبه‌ری باشووری خانووه‌كه، حه‌وشه‌ی پشته‌وه بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی گرنگییه‌كی زۆری ته‌لارسازیی هه‌بێت. به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنانه‌ی له شاره‌كه‌دا ڕوویان ده‌دا، لای باكوری خانووه‌كه زیاتر بووه‌ته خانوو و چیتر دیمه‌نی ده‌ریاكان دیار نه‌مابوون، لای باشووریش بێده‌نگتر بوو، باخچه‌كه‌ش ته‌نیا وه‌ك باخچه‌یه‌كی دواوه نه‌مابوو، به‌ڵكو كرایه باخچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خانووه‌كه.
ڕووبه‌ره نوێیه‌كه‌ی خانووه‌كه ڕه‌نگێكی زێڕی ڕه‌سه‌نی تێدایه، كاسارا هێڵی تیژی نێوان ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی دیزاینی خانووه‌كه كاڵ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ستی شه‌فافییه‌ت و فراوانبوونی ڕووبه‌ره‌كه‌ی زیاتر ده‌كات.
دوای ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت له ساڵی 2020دا، ڕووبه‌ری خانووه‌كه به ته‌واوی له پێكهاته‌كه‌ی جیا كرایه‌وه، به‌شێكی سه‌قفه‌كه‌ی لابرا، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 10 مانگی خایاند تا خانووه‌كه له ڕووی ته‌لارسازییه‌وه به‌هێزتر كرا و دڵنیابوون له سه‌لامه‌تییه‌كه‌ی، چونكه له ڕووی پێكهاته‌وه لاواز بوو. كاسار و تیمه‌كه‌ی هه‌موو كاشییه مێژووییه‌كانی ناو ماڵه‌كه‌یان هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنه‌كانی تردا به‌كار بهێنرێنه‌وه، وه‌ك له پلانی نۆژهنكردنهوهیاندا هاتووه.
پڕۆژه‌كه چه‌ند نهێنییه‌كی زیاده ده‌شارێته‌وه، وه‌ك چۆن ته‌كنیككاره‌كان له كاتی كاركردن له‌سه‌ر چه‌ند شوێنه‌وارێكی ڕۆمانی و بێزهنتینییان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌ی نێوان سه‌ده‌ی دووه‌م و پێنجه‌می زاینی، هه‌روه‌ها كاسار بڕیاری دا ئه‌مه تێكه‌ڵ بكات له‌گه‌ڵ دیزاینه نوێیه‌كه‌ی خانووه‌كه و دروستی بكات وه‌ك به‌شێك له باخچه‌كه و ڕێی به‌ره‌و حه‌وزه‌كه، به‌جۆرێك كه خانووه‌كه دوای نۆژه‌نكردنه‌وه، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌لارسازی له نێوان دوو ته‌لارسازی زه‌وینی جیاواز بچێت، كه پاڵنه‌رێكی گه‌وره بوو بۆ كاسار و تیمه‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامبوون له بیرۆكه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه كۆنه‌كان.
پرۆژه‌كه ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه كاره‌كانی دیزاین زۆر تایبه‌تمه‌ندن و ژماره‌ی پیشه‌وه‌ره لێهاتووه‌كان له كه‌مبوونه‌وه‌دان له‌م كاره‌دا، بۆیه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ئارامی و خۆڕاگریی ده‌وێت .