رووداوی نوێ له عێراق روویدا و بڕیاره هاوپه‌یمانی "به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق رابگه‌یه‌نرێ، به‌ڵام كورد زاره‌كی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتووه كه بڕیاری دادگه له‌باره‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێم كاری پێ ناكرێت.
"وشه" زانیاری ئه‌وه‌ی وه‌رگرتووه كه له‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه‌ی كه ناوی "به‌رێوبردنی ده‌وڵه‌ت"ه، زاره‌كی كورد به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتووه كه بڕیاری دادگه‌ی باڵای فیدراڵی له‌باره‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان كاری پێ ناكرێت، له به‌رانبه‌ردا یاسای نه‌وت و غازی عێراق ده‌ربچێت. ره‌شنووسی پڕۆژه یاساكه‌یش كورد و شیعه و سوننه، ده‌ینووسنه‌وه.
خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی "هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری"ی سوننه‌كان و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی ئهیلوول، جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ "وشه"رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێ، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ئه‌گه‌ر بزانێت سه‌در و تشرینیهكان رێ ده‌ده‌ن، حكوومهكهی سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وا هه‌موو شتێك 180 پله پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان 18 ساڵه باسی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و ئه‌وانه‌ی تر ده‌كه‌ن و جێبه‌جێی ناكه‌ن.
له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌ی گوت، ئه‌مه شتێكی ئه‌سته‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كانی عێراقی تێدایه، جگه له ره‌وتی سه‌در.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌م 28ی ئهیلوول، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ببێته‌وه و دوو خاڵ له كارنامه‌كه‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا هاتووه: یه‌كه‌م، ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
"ئه‌مه سه‌رۆكی په‌رله‌مان رووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، بۆیه رۆژی چوارشه‌م، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگی هێنا ره‌نگه فراكسیۆنهكهیشی ده‌ست له كاربكێشنه‌وه". كۆچه‌ر وای گوت.
به‌پێیی زانیارییه‌كانی "وشه" هۆكارێكی تر بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ترسه له‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت له پۆسته‌كه‌ی لای بده‌ن، بۆیه خۆی زووتر پێش رووداوه‌كه كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها دوێنێ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی "هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری"ی سوننه‌كان و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و موقته‌دا سه‌در ره‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شاندی پارتی و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ریی سوننه‌كان سه‌ردانی حه‌نانه بكه‌ن.