پێگه‌یشتنی پێشوه‌خته یان
بالغبوونی پێشوه‌خته له ڕه‌گه‌زی مێ بووه‌ته دیارده‌یه‌كی زۆر باو و منداڵانی كچ به به‌راورد به نه‌وه‌كانی پێشتر، زۆر زووتر جه‌سته‌یان گه‌شه ده‌كات و پێگه‌یشتوو ده‌بێ و ده‌گه‌ن به ته‌مه‌نی بالغبوون و هه‌رزه‌كاری، نهێنی ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆچی پێشتر دۆخه‌كه به‌م چه‌شنه‌ی ئێسته نه‌بوو و چ پاڵنه‌رێك له پشت ئه‌و زوو پێگه‌یشتنه‌ی جه‌سته‌ی كچانه له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێسته، زانایان له‌و پرسه‌یان كۆڵیووه و گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه و سه‌یر.
ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه دیارده‌ی زوو پێگه‌یشتن و گه‌شه‌كردنه‌ی جه‌سته‌ی كچان زۆر خێرا و سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه، ئه‌مه‌یش هه‌موو پزیشك و لێكۆڵه‌رانی ئه‌و بواره‌ی تووشی سه‌رسڕمان كردووه، چونكه هۆكار و نهێنی ئه‌و گۆڕانه سه‌یریان لا ڕوون و ئاشكرا نه‌بوو، به‌ڵام چه‌ندان توێژینه‌وه له دوو ساڵی ڕابردوو نهێنی ئه‌و دیارده نامۆیه‌یان به‌سته‌وه به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 كۆرۆنا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و داپۆشینی هه‌موو جیهان. هه‌رچه‌نده ئه‌مه بوو به هه‌واڵێكی باو و زۆرێك له میدیاكانی جیهان ئه‌و زانیارییه‌یان بڵاو كرده‌وه، كه كۆرۆنا ده‌بێته هۆی خێراكردنی گه‌شه‌ی جه‌سته‌ی كچان و پێگه‌یشتنیان، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌و زانیارییانه و توێژینه‌وه‌كانی دوو ساڵی ڕابردوو به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ پێوه‌ندی به‌و دیارده‌یه‌وه نییه و ئه‌مه دوور له ڕاستییه‌وه.
ئامێره زیره‌كه‌كان بوونه‌ته ده‌روازه‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وان
ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ئه‌وروپا كه له ماوه‌ی ڕابردوو له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ئه‌نجام درا به فه‌رمی خرایه ڕوو و پێگه‌ی ساینس ئه‌لێرت ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا سه‌ره‌ڕای دووپاتكردنه‌وه له‌وه‌ی كه كۆرۆنا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به دیارده‌ی گه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی جه‌سته‌ی كچانه‌وه نییه، هاوكات هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌یشیان ئاماژه پێداوه، كه بریتییه له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و به‌كارهێنانی مۆبایل و كاتژمێری زیره‌ك و ئامێره زیره‌كه‌كانی تر له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌ستی مێینه‌یان زووتر له كاتی ئاسایی گه‌شه بكات و كاتێك هه‌سته‌كانیش گه‌شه‌یان كرد، جه‌سته هۆرمۆنی زیاتر ده‌رده‌دات و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات منداڵانی كچ زووتر سنگیان ده‌ست به گه‌وره‌بوون بكات و گۆڕانكاری له جه‌سته‌یان دروست ببێت و له منداڵێكه‌وه كه جیاوازی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كانی هێشتا بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه، به خێرایی بۆ مرۆڤێكی تێگه‌یشتوو له جه‌سته و ڕه‌گه‌زی خۆی هه‌نگاو بنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئامێره زیره‌كه‌كان بوونه‌ته ده‌روازه‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وان كه منداڵانی كچ و هه‌موو مرۆڤێك به گشتی زووتر له جه‌سته‌ی خۆیان بگه‌ن و هه‌ستی مێینه‌یان لا دروست ببێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یشی سه‌لماندووه، كه شاشه‌ی مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كانیش هۆكار و یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌و گه‌شه‌كردنه خێرایه‌یه و گه‌یشتن به پرۆسه‌ی بالغبوون له‌لایه‌ن كچانه‌وه. بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌یش توێژینه‌وه له‌سه‌ر 18 مشكی مێینه‌كراوه، كه گرووپێكیان به‌رده‌وام به دیارده شاشه‌یه‌كه‌وه دانراون كه كوالێتی ئێل ئی دی بووه و جۆره‌ها ڤیدیۆ و وێنه‌یان پێشانداون، گرووپی دووه‌میش دوور له هه‌موو ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆجی زیره‌ك و پێشكه‌وتوو و شاشه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی دانراون، ده‌رئه‌نجامیش ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گرووپه مشكه‌ی له به‌رده‌م شاشه‌كه‌دا دانراون، زیاتر و خێراتر جه‌سته‌یان گه‌شه‌ی كردووه و هه‌ستی مێینه‌تی تێیاندا ده‌ركه‌وتووه و گه‌یشتوون به قۆناغی بالغبوون و پێگه‌یشتن.
به شێویه‌كی گشتی پێشتر منداڵانی كچ له دوای ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه جه‌سته‌یان گه‌شه‌ی ده‌كرد و هه‌ستی مێینه‌تی و گۆڕانكارییه‌كان له جه‌سته‌یان دروست ده‌بوو، به‌ڵام ئێسته ئه‌مه به ته‌واوی گۆڕاوه و زۆرێك له منداڵانی كچ له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی و نۆ ساڵییه‌وه ده‌گه‌ن به‌و قۆناغه‌ی كه نه‌وه‌كانی پێشتر له 12 ساڵی پێی گه‌یشتوون، به دڵنیاییه‌وه كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكیش بیری لێ بكرێته‌وه، بابه‌ته‌كه هیچ پێوه‌ندی به ڤایرۆسی كۆرۆناوه نییه، چونكه كۆرۆنا ته‌نیا دوو ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام له دوو ده‌یه‌ی ڕابردووه‌وه گه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا زۆر خێرابووه و زۆرینه‌ی منداڵانیش ئامێری زیره‌كیان بۆ ده‌سته‌به‌ركراوه، كاردانه‌وه‌ی تیشكی شاشه‌كان و ده‌ستگه‌یشتنیان به هه‌موو جۆره زانیارییه‌ك وایكردووه، كه منداڵان زووتر ده‌ست به بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه له ماهیه‌تی جه‌سته‌ی خۆیان بكه‌ن و بگه‌ن به ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنیش له‌باره‌ی گۆڕانكاری و جیاوازی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ و چۆنیه‌تیی جووتبوون و منداڵخستنه‌وه، كاتێكیش ئه‌و زانیارییانه به‌رده‌ست ده‌بێت، ئه‌مه وا ده‌كات منداڵان بیر بكه‌نه‌وه، ئیتر مێشك كاردانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بیركردنه‌وه ده‌بێت و ڕژێنه‌كان زووتر له كاتی خۆی ده‌رده‌كات و منداڵانی كچ به جیاوازی سێ ساڵه‌وه زووتر جه‌سته‌یان گه‌شه ده‌كات و ده‌گه‌ن به قۆناغی بالغبوون.