لەگەڵ هەڕەشەی رووسیا بەوەی ئەگەر هەڕەشە بكەوێتە سەر خاكی وڵاتەكەی، ئەگەر هەیە چەكی ئەتۆم بكار بێنێت، قسەوباسێكی زۆر لەبارەی ئەو هەڕەشەیەی رووسیا دەكرێت كە ئەمەریكا بە رژدی وەریگرتووە. تۆڕی "سی ئێن ئین" لە راپۆرتێكدا باس لە كاریگەریی چەكی ئەتۆم دەكات ئەگەر رووسیا بەكاری بێنێت.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ سێشەم 27ی ئەیلوول، ئاماژەی بەو راپۆرتە كردووە كە تۆڕی "سی ئێن ئێن" لەبارەی كاریگەریی چەكی ئەتۆم باسی كردووە، ئەویش دوای ئەوەی سەرۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی تەكتیكی كردووە ئەگەر مەترسی بكەوێتە سەر خاكەكەی.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئێستە رووسیا خاوەنی چوار هەزار و 477 كڵاوەی ئەتۆمییە، هەزار و 900 دانەیان كڵاوەی جەنگییان پێوەیە و ئامادەی بەكارهێنانن، ئەوەی رووسیا بە ئەتۆمی تەكتیكی ناوی دەبات.
راپۆرتەكەی "سی ئێن ئێن" بەپێی بۆچوونی زانایانی ئەمەریكاییە و گوتوویانە ئەگەر پوتین هەڕەشەكەی جێبەجێ بكات و چەكی ئەتۆم بەكار بێنێت، كاریگەریی ئەو لێدانە بارتەقای ئەو لێدانە ئەتۆمییەیە كە ئەمەریكا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا لە ژاپۆن بەكاری هێنا.
راپۆرتەكە ئاماژەی داوە، هێزی تەقینەوەی لێدانی ئەتۆمی لە نێوان 500 تا 800 كیلۆتۆنە كە ئەو تەقینەوەیە دەتوانێ شارێكی گەورە وێران بكات. ئەوەی رووسیایش وەك ئەتۆمی تەكتیكی باسی دەكات، هێزی تەقینەوەی لە نێوان 10 تا 100 كیلۆتۆنە كە ئەوەیش وێرانكەرە.
راپۆرتەكەی بەپێی بۆچوونی زانا ئەمەریكاییەكان، ئەو لێدانە ئەتۆمییەی ئەمەریكا لە ژاپۆن و شارەكانی هێرۆشیما و ناگازاكی بەكاری هێنا، هێزی تەقینەوەی چەكە ئەتۆمییەكەی ئەمەریكا لەو شارانەی ژاپۆن، 15 تا 21 كیلۆتۆن بووە كە تا ئێستەیش كاریگەریی ماوە.
ئەو لێدانەی ئەمەریكا بە ئەتۆم لە ژاپۆنی دا، راستەخۆ بووە هۆی كوژرانی 35 تا 70 كەس لە هێرۆشیما و ناگازاكی، دواتریش بەهۆیەوە دەیان هەزار كەس گیانیان لە دەست دا كە كاریگەریی تیشكی ئەتۆمەكەیان لەسەر بوو.