به‌مدواییه له كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا، جۆرێكی ماسیی قرش ڕاو كرا، شێوه‌ی قرشه‌كه زانایانی سه‌رسام كرد كه ترسناكه، چاوی هه‌ڵكشاو و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی سه‌یری هه‌یه.
ڕه‌نگی ماسییه‌كه شینێكی زبراوی و شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نووكدار و چاوێكی هه‌ڵكشاوی هه‌یه
شاره‌زایانی جۆره‌كانی
ماسیی قرش ڕایان گه‌یاندووه، ئه‌وان به ته‌واوی دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌و ماسییه سه‌ربه چی جۆرێكه، ئه‌مه‌ش نهێنییه‌كانی ده‌وروبه‌ری زیاتر ده‌كات.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ی ماسییه، چیرۆكه‌كه‌ی له‌وه‌وه ده‌ستی پێ كردووه كه ماسیگرێك به ناوی تراپمان بێرماگی، ماسییه‌كانی له كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا له قووڵایی 2130 پێ، واته (650) مه‌تر ڕاو كردووه . دوایی چه‌ند ڕۆژێك ماسیگره‌كه وێنه‌یه‌كی ماسییه نامۆكه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، ڕه‌نگی ماسییه‌كه شینێكی زبراوی و شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نووكدار و چاوێكی هه‌ڵكشاوی هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ماسییان بینی، به‌هۆی شێوه سه‌یره‌كه‌یه‌وه به‌لایه‌نه‌وه سه‌رنجڕاكێش بوو یان ترسابوون. شاره‌زایان پێشبینییان كردووه ئه‌و ماسییه له جۆری (isistius brasiliensis ) بێت. پێشبینییه‌كی تر پێی وایه له جۆری (mitsukurina owstoni)ماسیی قرشی عفریتی یان قرشی فانۆس (etmopteridae) بێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی قرشه‌كان له زانكۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ده‌ڵێت، چونكه له قووڵایی كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیایه، ڕه‌نگه قرشی كیتڤین بێت كه پێی ده‌ڵێن dalatias lycha.