ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی عێراق جاسم محه‌مه‌د عه‌بوود، له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی داوه، كێشه‌كانی عێراق كه ئێسته ئاڵۆز بووه، هۆیه‌كه‌ی خراپ به‌كارهێنانی ده‌ستووره.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی عێراق ئه‌مڕۆ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی عێراقدا كردووه و له‌وێدا سه‌رۆكی ئه‌و دادگایه داوای كردووه، ده‌بێ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتداران له عێراقدا به‌پێی ده‌ستوور هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
سه‌رۆكی دادگا گوتوویه‌تی، ئه‌ركی دادگاكه‌یه رێ نه‌دات به‌رپرسان له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و پێوه‌ست بن به ده‌ستوور، بۆیه ئێمه وه‌ك دادگای فیدراڵی، هه‌رگیز داوامان نه‌كردووه ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆمان فراوانتر بكه‌ین.
ئه‌و كێشه گه‌ورانه‌ی ئێسته له عێراقدا دروست بوون، هۆیه‌كه‌ی ده‌ستوور خۆی نییه
دواتریش گوتوویه‌تی، ئه‌و كێشه گه‌ورانه‌ی ئێسته له عێراقدا دروست بوون، هۆیه‌كه‌ی ده‌ستوور خۆی نییه، به‌ڵكو بۆ خراپ به‌كارهێنانی ده‌ستووره‌وه هه‌یه.
دواتریش گوتوویه‌تی دادگای فیدراڵی چاودێره به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باز به‌سه‌ر ده‌ستووردا نه‌ده‌ن، بۆیه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان كاری ئێمه نییه وه‌ك دادگا، به‌ڵكو ده‌ستوور رێی داناوه كه چۆن په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه ئێسته دۆخی عێراق و پێوه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیدایه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له هه‌فته‌ی داهاتوودا ددووباره خۆپێشاندان له‌و وڵاته ده‌ست پێ بكاته‌وه.