یه‌كێك له به‌شه گرنگه‌كانی ئۆتۆمبێل، بریتییه له "هه‌ستیاری ئۆكسجین یان ئۆكسجین سێنسه‌ر" كه ناوه زانستییه‌كه‌ی''Air/fuel ratio''یه، له بازاڕه‌كانی كوردستان پێی ده‌ڵێن "جۆزه‌ی ساڵنسا"، هه‌سته‌وه‌رێكی ئه‌لیكترۆنی كاره‌باییه و به‌ستراوه به ئه‌قڵی ئۆتۆمبێل كه له‌سه‌ر ده‌كشنی گه‌رم ''exhaust manifold'' ده‌به‌سترێت له پێش به‌ردی گزۆس ''catalytic converter''.
زریان حه‌سه‌ن شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" گوتی، سیستمی كۆمپیوته‌ری بزوێنه‌ر، ئه‌م سێنسه‌ره به‌كار ده‌هێنێ بۆ ده‌كشنی گه‌رم "گزۆس" و پێوانه‌كردنی ڕێژه‌ی ئۆكسجین، له‌و شوێنه‌وه پێی ده‌گوترێ ئۆكسجین سێنسه‌ر ''O2 Sensor'' كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی به "جۆزه‌ی ساڵانسا" ناسراوه.
گرنگی ئەم سێنسەرە لەوەدایە کە ڕێژەی ئۆکسجین لە ژووری سووتان دیاری دەکات
ئه‌وه‌یشی گوت كه ئه‌م به‌شه له‌سه‌ر ده‌كشنی گه‌رم داده‌نرێ، ڕاسته‌وخۆ دوای ژووری سووتاندن یان له به‌شی خواره‌وه‌ی ده‌كشنی گه‌رم داده‌نرێ له‌سه‌ر بۆڕی ساڵانسا و بۆ پێوانه‌كردنی چووستی به‌ردی ساڵانسایش به‌كار دێت، بۆیه گرنگه ئه‌و هه‌سته‌وه‌ره هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێ و به‌بێ كه‌موكوڕی كار بكات.
جۆره‌كانی ئۆكسجین سێنسه‌ر:
یه‌كه‌م: سێنسه‌ری دوو وایه‌ریی: ئه‌م سێنسه‌ره دوو وایه‌ری هه‌یه، وایه‌رێك بۆ سیگناڵ و وایه‌رێكیش بۆ سارد "ئه‌رزی''.
دووه‌م: سێنسه‌ری سێ وایه‌ریی: ئه‌م سێنسه‌ره سێ وایه‌ری هه‌یه، وایه‌رێك بۆ سیگناڵ له‌گه‌ڵ دوو وایه‌ری تر بۆ هیته‌ر، یه‌كێكیان بۆ سارد و ئه‌وه‌ی تریش بۆ گه‌رم، سوودی ئه‌م سێنسه‌ره ئه‌وه‌یه كه خۆی هیته‌ری هه‌یه و وا له سێنسه‌ره‌كه ده‌كات زوو بگاته حاڵه‌تی ئیشكردن، واته پله‌ی گه‌رمی سێنسه‌ره‌كه زوو بگاته پله‌ی 600 فێره‌نهایت، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سێنسه‌ره كاتێكی زۆری نه‌وێت بۆ گه‌رمبوون.
سێیه‌م: سێنسه‌ری چوار وایه‌ریی: ئه‌م سێنسه‌ره چوار وایه‌ری هه‌یه، وایه‌رێك بۆ سیگناڵ و ساردی سیگناڵ، دوو وایه‌ره‌كه‌ی تریش سارد و گه‌رمی هیته‌ره.