11 رۆژە لە ئێران خۆپێشاندانە بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە بەهۆی پچڕاندن و خاوکردنەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت، دنیای لە زۆربەی رووداوەکانی ناوخۆ بێ‌ئاگا کردووە. ئەمەریکا بەڵێنی داوە بۆ ئازادکردنی ئێنتەرنێت لە ئێران و پاڵپشتی لە داوای رەوای خەڵک، هەر هەنگاوێک بنێت.
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ میدیاکان ئاماژەی دا خۆپێشاندان مافی سەرەتایی هەموو کەسێکە و خەڵکی ئێرانیش مافیانە خۆپێشاندان بکەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکی دنیا بگەیەنن بەڵام حکوومەتی ئێران ئەو دەنگەی کپ کردووە و هێڵەکانی ئێنتەرنێتی پچڕاندووە.
ئەو روونی کردەوە ئەمەریکا هەر لەسەرەتاوە بۆ پرسی دەستپێڕاگەیشتنی خەڵکی ئێران بە ئێنتەرنێت لەسەر هێڵ بووە و هەر زوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا مۆڵەتی ئەوەی دا رێکاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە بگیرێتە بەر. مەبەستی پرایس قبووڵکردنی ئەو داواکارییەیە لە لایەن ئیلۆن ماسک خرابووە روو و ئەو سەرمایەدارە ئەمەریکییە خوازیارە ئێنتەرنێتی ئاسمانی بۆ خەڵکی ئێران دابین بکات.
بەگوێرەی
یۆرۆنیوز، ئەمەریکا دووبارە پۆلیسی ئێرانی بە کوشتنی ژینا ئەمینی تۆمەتبار کرد و داوای لە ئێران کرد بۆ ئەم پرسە وەڵامی هەبێت و تاوانباران سزا بدات.
هانی سەرجەم وڵاتانی دنیای دا پاڵپشتی لە خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵکی ئێران بکەن
ئەو هانی سەرجەم وڵاتانی دنیای دا پاڵپشتی لە خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵکی ئێران بکەن و هاوکاری بەدیهێنانی مافە رەواکانی خۆپێشاندەران بن.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.