دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی رووی دا و له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی بینراوه، كه ئه‌و دیارده‌یه زیاتر له 60 ساڵه ڕووی نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ی ئهیلوول، رێبه‌ر رۆسته‌م سه‌رۆك سه‌نته‌ری كوردستان بۆ توێژنه‌وه‌ی ئهترۆلۆجی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری له زه‌وی به تلسكۆب بینراوه كه یه‌كه‌مجاره له كوردستان ئه‌وه ببینرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ده‌گمه‌نه و 60 ساڵه حاڵه‌تی وا رووی نه‌داوه كه به ئه‌سته‌م ده‌بینرێ.
رێبه‌ر رۆسته‌م گوتی، 369 ملیۆن كیلۆمه‌تر هه‌ساره‌كه نزیكی زه‌وی بووه‌ته‌وه كه زۆرجار ناسا ئه‌و حاڵاتانه تۆمار ده‌كات و قسه و باسی زۆر دروست ده‌كات.
ناسا زوو زوو وێنه‌ی هاوشێوه بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره له كوردستان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته گه‌ردوونیانه بكرێ و رێبه‌ر رۆسته‌م وه‌ك خۆی ده‌ڵێ به ڤیدیۆیش حاڵه‌ته‌كه‌ی تۆمار كردووه.