بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 420 شوقه به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری دهۆك 420 شوقه به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌عات 10ی به‌یانی له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕێكخراوه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی سه‌ره‌كیی كاره‌كانی پێدانی شوقه به كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات.