خۆپێشاندان له ده‌یان شاری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،، درێژه‌ی پێ درا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت هێزێكی زۆری هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێ له ته‌شه‌نه‌ی خۆپێشاندان بگرێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و گه‌رمتر له شه‌وانی پێشتر خه‌ڵك به توندی له دژی كۆماری ئیسلامی دروشمیان دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له شاره جیاجیاكانی ئێران بڵاو كراونه‌ته‌وه، له شاره‌كانی گه‌وهه‌رده‌شت، كه‌ره‌ج، تاران، مه‌شهه‌د، سنه، چابه‌هار، ته‌ورێز، شیراز و ده‌یان شاری تر خۆپێشاندان به‌ڕێوه چوو.
له هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی كه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی میدیاكان، خه‌ڵك ده‌بینرێن كه ئاگریان له سه‌ر شه‌قامه‌كان كردووه‌ته‌وه و هێزی پۆلیسیش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت.
له چابه‌هار خه‌ڵك ئاگریان له باڵه‌خانه‌ی قایمقامییه‌ت به‌ردا و له زۆربه‌ی شه‌قامه‌كان خۆپێشاندانیان كرد و داوای رووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان كرد.
ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك نه‌یانتوانیبوو بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌ر له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیانه‌وه دروشمیان له دژی حكوومه‌ت دا.
له تاران و چه‌ندان شاری تری ئێران ده‌نگی ته‌قه بیسترا و پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی پۆلیس كوژراون زیاتر ده‌بێت. دواین ئامار باس له كوژرانی نزیكه‌ی 60 كه‌س ده‌كات.
ئینته‌رنێت له زۆربه‌ی شاره‌كان خاو كرابوونه‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكار بوو له‌وه‌ی ده‌نگ و وێنه‌كان به ئاسانی نه‌گه‌نه میدیاكانی دنیا.
له گوهه‌رده‌شت ژنانی شاره‌كه له‌چكه‌كانیان فڕێ دا و به نیشانه‌ی پاڵپشتیكردن له ئازادی باڵاپۆشی و رووخانی رژێمی ئێران دروشمی جیاوازیان دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له زۆربه‌ی شاره‌كان خاو كرابوونه‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكار بوو له‌وه‌ی ده‌نگ و وێنه‌كان به ئاسانی ده‌ستاوده‌ست نه‌كرێن و نه‌گه‌نه میدیاكانی دنیا.
هاوكات له زانكۆكانی تاران و زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران، خوێندكاران به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی جیاواز بڕیاری مانگرتنیان داوه، ئاماده نه‌بوون بچنه پۆله‌كانی خوێندن.
پێویسته بگوترێ حكوومه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی گرتووه و تۆمه‌تی ناڕه‌وای خستووه‌ته پاڵیان و ده‌یه‌وێ به‌م كاره خوێندكارانی تر چاوترسێن بكات، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ڵامده‌ر نه‌بووه و خوێندكارانی زانكۆی تووڕه‌تر كردووه.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.