به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندرێن هیوا موفتی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌ستبه‌كار بوو.
فه‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌رچووه و واژوویش كراوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول، به‌شی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاند، "رۆژی 27ی ئه‌یلوول ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكدا له دیوانی وه‌زاره‌ت به میوانداری دابان شه‌ده‌ڵه جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، فه‌رمانی راسپاردنی به‌خشییه هه‌ندرێن هیوا موفتی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و ده‌ستبه‌كار بوو".
زیاتر هاتووه، "ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كرێت له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه"، ئه‌وه له كاتێكدایه فه‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه و واژوویش كراوه.
هه‌ندرێن هیوا موفتی، له ساڵی 1965 له دایك بووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانستی فڕۆكه‌وانیدا هه‌یه، ماوه‌ی هه‌شت ساڵ وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كاری كردووه، پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی زه‌وینی فڕۆكه‌خانه‌كه بووه.
له هه‌رێمی كوردستاندا دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، رۆژانه سه‌تان كه‌س له‌و دوو فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه گه‌شت بۆ وڵاتانی دراوسێ و دنیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هاوكات هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه به‌شی كارگۆشیان هه‌یه كه بۆ گواستنه‌وه و گه‌یاندنی كاڵا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن.