سوپای پاسدارانی ئێران بۆ پێنجه‌م رۆژ له سه‌عات شه‌شی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه، ده‌ستی به تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان و گوند و كوێستانه‌كانی سیده‌كان كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری سنووره‌كه‌ی ده‌ڵێ، هیچ باره‌گایه‌كی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م سنووره‌دا نییه.
له كاتێكدا خۆپێشاندان و جۆرێك راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنجی میدیاكان له ناوخۆوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی، ده‌ستی به تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، بۆ رۆژی پێنجه‌م تۆپباران به‌رده‌امه و له‌گه‌ڵ ئه‌م تۆپبارانه، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیش به ئاسمانی سنووره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به خۆشییه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م پێنج رۆژه‌دا هێرشه‌كان هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زیانێكی مادی زۆری هه‌بووه و لانی كه‌م شه‌ش گوند چۆڵیان كردووه، له دوو كوێستانیش خه‌ڵك له ترسی تۆپبارانه‌كان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كار و كاسبییان هه‌بووه.
جێی باسه ئێران به فه‌رمی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئامانجی له‌م هێرشانه ئه‌وه‌یه له بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بدات، له كاتێكدا هیچ باره‌گایه‌كی فه‌رمیی حزبه‌كان له‌م سنووره‌دا نییه.
به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی چالاكی هه‌بووه و هۆكار بووه له نانه‌وه‌ی قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كان.
ئیحسان چه‌له‌بی ره‌تی كردووه‌ته‌وه هیچ باره‌گایه‌كی حزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنووری ئیداری سیده‌كان هه‌بێت. ئه‌و ئاماژه‌ی دا بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژی و ئه‌و سنووربه‌زاندنانه‌ی ئێران، سه‌رووی خۆیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
جێی باسه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه بۆ هه‌موو دنیا ناسراوه، ئه‌وه بووه شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی بشارێته‌وه یان له خۆی دوور بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی چالاكی هه‌بووه و هۆكار بووه له نانه‌وه‌ی قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كان.
ئێران له ساڵان و ده‌یه‌كانی رابردوودا هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له شێواندنی دۆخی ته‌ناهیی سووریا، لبنان، عێراق، یه‌مه‌ن و چه‌ندان شوێنی تر، سه‌رنجی دنیای له كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دوور خستووه‌ته‌وه و ئێسته كه هه‌موو دنیا چاوی بڕیوه‌ته راپه‌ڕینه‌كانی ئێران، ئه‌و وڵاته هیچ ده‌ره‌تانێكی نه‌ماوه و به هه‌ڕه‌مه‌كی كوێستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه به مووشه‌ك بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.
ئێران بە دەستی خۆپێشاندانێک گرفتار بووە کە چەخماغەکەی لە کوردستان هەڵگیرساوە و بۆیە ئەمەش حکوومەتی ئێرانی تووڕە کردووە.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.